چیدەم کلیچگون ئوچار: حکومەت ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەدەست ناهێنێت
چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی پارتی چەپی سەوز، هەڵسەنگاندنی بۆ دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنەکان کرد بەرامبەر بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان و جەختی لەوە کردەوە، حکومەتی ئاکەپە ئەو ئەنجامەی کە دەیانەوێت لەم ئۆپەراسیۆنانە بەدەستناهێنێت.
مەدینە مامەدئۆغڵو
ئامەد- لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە ئامەد و ئەنقەرە ئەنجامدراون، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، هونەرمەندان و کرێکارانی لایەنە سیاسییەکان لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیاندا دەستبەرکران، لە ئامەد ٤٩ کەس دەستگیرکران و دەستبەسەرکردن لە ئەنقەرە بەردەوامە.
چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە دەستیان پێکردووە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیاوە هەیە، کە لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، ئاکەپە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبات.
"ئۆپەراسیۆنەکان بە ئامانجی بەربەست خستنە سەر هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێن"
چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند، کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکاتە سەر هەموو ناوچەیەک کە ململانێی تێدا بێت و بەم هێرشانەش دەیەوێت تورکیای ئاکەپە بنیاد بنێت، وتیشی؛ خەباتکارانی ڕۆژنامەوانی ئازاد ماوەیەکی زۆرە بەرخۆدان دەکەن، ئەکتەران و سیاسەتمەدار و پارێزەرانی دیموکراسی بەرخۆ دەدەن، لە ڕاستیدا خەباتی هەمووان ڕژێمی تاکە کەسی و حکومەتی ئێستای ئاکەپە لاواز دەکات، کاتێک لێرە سەیر دەکەین ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە لایەک دەستوەردانێکە لە دژی هەڵبژاردن و لە لایەکی ترەوە هەوڵ دەدەن بچنە ناو ئەم پرۆسەیەوە بە هێرشکردنە سەر هەموو ئەو هێزە دیموکراسیانەی کە ناهێڵن جارێکی تر ببێتە حکومەت، بێگومان بارودۆخی ئێستا لەڕووی ئاسایشی هەڵبژاردنیشەوە کێشەیەک دروست دەکات و بەتایبەتی پڕۆسەی دژ بە پارێزەران و ڕۆژنامەگەری ئازاد ئەمە نیشان دەدات.
"هێزەکانی دیموکراسی ئاکەپە دەنێرن بۆ ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی"
چیدەم کلیچگون ئوچار جەختی لەوە کردەوە. کە بەرخۆدانێکی زۆر جددی لە بەرامبەر هێرشەکاندا هەیە و وتی: ئاکەپە-مەهەپە دەدۆڕێت، بەڵام هەوڵدەدات پرۆسەی هەڵبژاردن بە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، بەرەنگارییەکی زۆر جددی لە دژی ئەمە هەیە، هێشتا هەزاران ڕۆژنامەگەری ئازاد و کەسانی سیاسی دیموکراسی لە مەیدانەکەدا بەڕێوەدەبەن، پاراستنی کۆمەڵگە و هەموو بوارەکانی خەبات بۆ دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی، ئاکەپە دەنێرێتە ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی.
"ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەدەست ناهێنێت"
چیدەم کلیچگون ئوچار خستیەڕوو، هەڵبژاردنەکە لە نێوان حکومەتی ئاکەپە و هەموو کۆمەڵگە دایە و وتی: کۆمەڵگە لەم خاڵەدا لە لایەنی گۆڕانکارییەوە بڕیاری داوە و ملیۆنان کەس ئەم بڕیارە دەبەنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، گرنگترین شت بۆ ئاسایشی هەڵبژاردن ئەوەیە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، دەنگی ڕەوایان هەبێت و بە ڕێژەیەکی زۆر بەشداری دەنگدان بن و ئەو دیواری ترسەی ئاکەپە دەیەوێت دروستی بکات، بیشکێنن.
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی گشتی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، پارتەکە ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە ناو پەرلەمان بە ئامانجی ١٠٠ پەرلەمانتار، ئەمەش خەباتێکی گەورە بەڕێوەی دەبات کە ژنان، کرێکاران، کورد و عەلەوی بە خواستێکی بەرزەوە بەڕێوەی دەبەن، هیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم سەرکەوتنمان، ئامانجمان ئەوەیە سەدان پەرلەمانتار بچنە پەرلەمانەوە و ئێمە دەبێت بیبەینەوە.