دەرمانێكی نوێی دژ بە شێرپەنجەی مەمك ڕێگەی بەكارهێنانی پێدرا
دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا ڕێگە بە بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ بە ناوی ئۆلاپاریب، كە بە "پێشەنگ" ناودەبرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمك دەدات.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕێگەپێدانی دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا نزیكەی ٣٠٠ ژنی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمك ساڵانە چارەسەری "پیشەنگ"یان لە ئینگلتەرا پێدەدرێت.
ئەماندا بریچارد، سەرۆكی جێبەجێكاری خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەكان ڕایگەیاند، دەرمانی "ئۆلاپاریب" دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەو نەخۆشانە هەبێت کە کۆمەڵێک شێرپەنجەیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەرەکە هەلی باشتر مانەوە لە ژیاندا بە زۆر كەس دەدات، لەكاتێكدا ئەوانەی لە قۆناغە پێشكەوتووەكانی نەخۆشییەكەدان چەند مانگێك بەهای ژیانیان پێدەدات.