لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ناکۆکی بۆ حەبی لەباربردن دروستبووە

دادوەرێکی تەکساس ئاشکرای دەکات کە هەوڵی کەمکردنەوەی حەبی لەباربردن دەدرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سزایەک دەتوانێت دەستگەیشتن بە دەرمانەکە لە سەرتاسەری وڵات کەم بکاتەوە، بەڵام سەرۆکی وڵاتەکە دەڵێت ئەو حەبە لەلایەن زانستەوە پشتگیری کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مافەکانی ژنان بۆ دەستگەیشتنی ژنانی دووگیان بۆ لەباربردن، بەڵام لەئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو جۆرە حەبەی کە بەردەستە بۆ لەباربردن هەوڵ دەدرێت ئاستەنگی بۆ دروست بکرێت و لە ڕێگەی سزاوە ئەو مافە لە ژنان زەوت بکرێت.

 

حەبەکە بە ناوی "میفپریستۆن" دەکرێت لە ماڵەوە وەربگیردرێت و لە زیاتر لە نیوەی کۆتایی دووگیانی لە ئەمریکا بەکاردێت، بەڵام داوای یاسایی لەلایەن گروپی دژە لەباربردن لە تەکساس بە بیانووی ئەوەی کە سەلامەتی دەرمانەکە هەرگیز بە باشی نەخوێندراوەتەوە لە هەوڵی کەمکردنەوەی دەستگەیشتنە بەو حەبە.

 

داواکەی تەکساس کە لەلایەن هاوپەیمانی بۆ دەرمانی هیپۆکڕاتیک کە ڕێکخراوێکی دژە لەباربردنە، باس لەوە دەکات کە سێ هۆکار هەیە بۆ ئەوەی دەرمانەکە قەدەغەبکرێت، یەکێک لە کەیسەکان دەڵێت کە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بە پەسەندکردنی حەبەکە لە ژێر بڕگەیەک کە بەنیازە دەرمانی خێرا کە بۆ نەخۆشیەکانی هەڕەشە لە ژیان بەکاردێت، دەرکرا.

 

دووەم باس لەوە دەکات کە بەڕێوەبەرایەتییەکە پێش تاقیکردنەوەی پێویست، حەبەکەی پەسەند کردووە.

 

سێیەم، باس لەوە دەکات کە نایاساییە دەرمانەکە لە ژێر یاسای کۆمستۆک دا بنێرێت، یاسایەکی ساڵی ١٨٧٣ کە بڵاوکردنەوەی دەرمانی لەباربردنی قەدەغە کرد. بەڵام ئەوە لە کاتێکدایە کە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، ئۆفیسی وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆ ڕاوێژی یاسایی بۆچوونێکی بڵاوکردەوە کە یاسای کۆمستۆک ڕێگری ناکات لە ناردنی دەرمانی لەباربردن کە بۆ بەکارهێنانی یاساییە.

 

لە بەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەڵامی داواکەی دایەوە و ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی "میفپریستۆن" بە باشی لەلایەن زانستەوە پشتگیری کراوە.

 

هەروەها ئەگەر ئەم جۆرە حەبە لاببرێت، ژنان هێشتا دەتوانن دەرمانی تری لەباربردن بەکاربێنن، وەک "میسۆپرۆستۆل"، ئەم دەرمانە بە تەنیا بەکاردێت و زۆربەی کات تاکە بژاردەیە لەو وڵاتانەی کە میفپریستۆن تێیاندا قەدەغەکراوە بۆ لەباربردن، ھەندێک لە کلینیکە ئەمریکیەکان و دابینکەرەکان تەنها میسۆپرۆستۆل پێشکەش دەکەن.