چالاکوانە ناوخۆییەکانی کەنەدا بۆ بەرگرتن لە ئازاری ژنان چالاکی دەکەن

چالاکوانانی ناوخۆ ڕێپێوانی ژنانی کینگستۆن لە ناوجەرگەی کینگستۆن ڕێکدەخەن، کە مەبەست لێی بەرگرتنە لە ئازار و توندوتیژییەکانی سەر ژنانی ناوچەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە هاوکاری لەگەڵ ژنان و جووڵانەوەکانی دژ بە توندوتیژی، چالاکی بۆ پاراستنی جێندەر بەڕێوەچوو، بڕیارە ڕۆژی ٢٢ی مانگیش لە شاری کینگستۆن لە وڵاتی کەنەدا ڕێپێوان بەڕێوەبچێت، ڕێکخەرانی ڕێپێوانی ژنان باس لەوەدەکەن کە ناڕەزایەتییەکانیان دژ بە توندوتیژی و مافی لەباربردن و مافەکانی دیکەی ژنانە.

 

هەروەها ئاماژە بە هۆکارەکانی پاڵنەری ڕێپێوانەکە کراوە و چالاکوانان ئەوەیان خستەڕوو، کە داوای مافی دادپەروەری بۆ ژنانی بێسەروشوێن و کوژراوان، ژنانی دووگیان، بەردەوامبوونی هێرشی حکومەتی ئۆنتاریۆ بۆ سەر مافە سەوداکاریەکانی کرێکاران بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ژنان، دەستگەیشتنی سنوردار بۆ تەندروستی زاوزێ لە کەنەدا، شۆڕشی ژنانی ئێران دەکەن.

 

کات پاترسۆن، چالاکوانی ناوخۆیی و یەکێک لە ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە وتی: هێشتا خەبات لە کەنەدا و وڵاتانی دەرەوە دەکرێت بۆ پاراستن و چەسپاندنی مافەکانمان بۆ دادپەروەری منداڵبوون، ئێمە پێمان خۆشە جەخت بکەینەوە کە گەیشتن بەم جۆرە چاودێری تەندروستییە بە تایبەتی قورسە بۆ ژنانی شار و گوند، کە بەزۆری ناچارن گەشت بکەن بۆ ئەوەی دەستگەیشتنیان هەبێت بە لەباربردن و هەموو کێشە تەندروستییەکانی دیکە.

 

کات پاترسۆن ئەوەشی خستەڕوو، سیستمی تەندروستی کەنەدا هێشتا باری دۆزینەوە و پارەدانی دەستگەیشتن بەم تەندروستییە دەخاتە سەر تاکەکە و وتی: ئێمە دەتوانین و دەبێت باشتر کار بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین کە هەموو کەسێک دەستگەیشتنی هەیە بۆ ئەم ڕێکارە ژیانپارێزیە، توانای دەستگەیشتنی دارایی کێشەیەکی زیاترە لە کەنەدا، چونکە لەباربردن لە دەرەوەی پارێزگاکەی خۆت کارێکی گرانە، سەرەڕای ماوەی چاوەڕوانی گرنگ بۆ گۆڕینی چاودێری تەندروستی کە زۆربەی پارێزگاکان پێویستیان پێیەتی.

 

ڕێکخەران تێبینی ئەوەیانکرد کە لە جیاتی ستایشکردنی خۆیان بۆ باشتر بوون لە ئەمریکا، دەبێت هەوڵەکانین بگێڕنەوە بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەوەی کە خەڵکی کەنەدی سیستمێکی تەندروستی دادپەروەرانەیان هەیە.