بەتەمەنترین کەسی سەر زەوی کۆچی دواییکرد

بەتەمەنترین کەسی سەر زەوی، کە ژنێکە بە ناوی لوسێل ڕاندۆنە، لە تەمەنی ١١٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لوسێل ڕاندۆن، ڕاهیبەیەکی فەرەنسییە و ناسراو بە خوشکە ئەندرێ دوێنێ، ١٧ی کانوونی دووەم بە هۆی زۆری تەمەنییەوە لە ١١٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد، کە بەتەمەنترین کەسە لە جیهاندا.

 

لوسێل ڕاندۆن ١١ی شوباتی ساڵی ١٩٠٤ لە شاری ئەلیس لە فەرەنسا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٤٤ پەیوەندی بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی کاسۆلیکییەوە کردووە، بەپێی لیستی جیهانیی گروپی توێژینەوەی پیربوون بۆ تەمەنی سەد ساڵان، لوسێل بەتەمەنترین کەسی زیندوو بووە لە جیهاندا.

 

لوسێل لە خانەی بەساڵاچوواندا ژیاوە، بەرپرسی میدیایی خانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە بەیانی ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم "لە کاتی خەوتنیدا" کۆچی دوایی کردووە، ڕاشیگەیاند کە لوسێل خەونی بووە کە بۆ جارێکی دیکە براکەی ببینێتەوە.

 

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا وەک "ڕاگری مرۆڤایەتی" ناسێندرا، لە کاتی پێدانی خەڵاتەکەدا، کە لەسەر ئاستی فەرەنسی و ئەوروپی بوو، وتی: "دەوترێت کار دەتکوژێت، بەڵام بۆ من، کارکردن وایلێکردم بەردەوام بم، بۆیە تا تەمەنی ١٠٨ ساڵی کارم کردووە".