"گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی و ئیرادەی ژنان دەکاتە ئامانج"

بەشیرە جەمالەدین، هاوسەرۆکی گشتی یەکێتی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئازادی ژنان و ئیرادەیان، لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکاتە ئامانج.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ساڵانێکە لە زیندانی ئیمڕاڵی جۆری F لە ژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدا ڕاگیراوە. ئەو ڕێبەرە، لەدوای مانگرتن لە خواردن کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە زیندانەکاندا دەستیپێکرد، ٥ دیداری لەگەڵ پارێزەرەکانی ئەنجامدا، لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ ڕووبەڕووی قەدەغەکردنی پارێزەر دەبێتەوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. عەبدوڵڵا ئۆجالان کە کۆبوونەوەی بنەماڵەکەیشی لێ زەقتکراوە، دوایین جار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ پەیوەندی پێوەکرا، بەڵام ڕاگەیەندرا کە ئەم دیدارەش پچڕاوە. ماوەی ٢٠ مانگە هیچ هەواڵێک لە عەبدوڵا ئۆجالان نەبیستراوە. سەردانەکەی لیژنەی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (CPT) نیگەرانی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. نووسینگەی یاسایی ئەسرین لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بیستوویانە عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سی پی تیدا نەکردووە.

 

بەشیرە جەمالەدین، هاوسەرۆکی گشتیی یەکێتی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەڵسەنگاند بۆ گۆشەگیریی توند لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەکات و ڕایگەیاند: مافی ژیان، مافێکی سروشتی هەموو مرۆڤێکە و دەبێت یاسا ئەو مافە بپارێزێت و نابێت کەس بە ئارەزووی خۆی کەسێکی دیکە بێبەش بکات لە ژیانی خۆیدا، ئەم مافە تەنانەت لە دۆخی نائاساییدا ناتوانرێت ڕابگیرێت.

 

"دەوڵەتە هەژموونەکان سیستەمی دیموکراتیک وەک هەڕەشەیەک دەبینن"

بەشیرە جەمالەدین باسی لەوەشکرد، چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە واتای چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، "لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا بەڕێز ئۆجالان داوای چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە، ئەم چارەسەرە کاریگەری لەسەر لایەنەکانی تری کوردستان و کەیسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بەهۆی ئەو سیاسەتانەی کە دەوڵەت-نەتەوەکان واتە دەوڵەتە هەژموونەکان سەدان ساڵە بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاندوویانە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە، لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک دامەزرا، دەوڵەتی تورک و دەوڵەتە هەژموونەکان و سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە، کە لەسەر بنەمای ئینکاری گەل و دروستکردنی ململانێکان دامەزراون، سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دەسەڵاتی خۆیان دەبینن، بۆیە گۆشەگیرییەکەیان چڕتر کردووەتەوە.

 

"فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەها و کارێکی گەورە بە ژنان دەبەخشێت"

بەشیرە جەمالەدین ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ژنان بە گیانی بەرخۆدان و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بشکێنن، وتیشی: بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان دەوڵەت دەیەوێت دەنگی هەموو ژنان سەرکوت بکات و کۆتایی بە خەباتی ژنان و ڕێکخستنەکەیان بهێنێت. چونکە بەڕێز ئۆجالان لە هەموو خەباتەکانیدا بەهایەکی زۆر بە ژنان دەبەخشێت. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە خەباتی ژنان لاواز بکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە ژنان بۆ پێشەنگەکەیان دەوەستنەوە و گۆشەگیرییەکە دەشکێنن، فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ هەموو ژنان کلیلی ئارامی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بەشیرە جەمالەدین داوای لە ڕێکخراوە یاسایی و مرۆییەکان کرد بە خێرایی دەستوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، هەروەها داوای لە ئازادیخوازانی جیهان کرد کە بە ڕێکوپێکی لە دژی ئەم تاوانە نامرۆڤانە بوەستن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەریان.