ژن نیوز دیمەنی ئەشکەنجەدانی غەریبە گەزەری بڵاوکردەوە

ژن نیوز دیمەنەکانی ئەشکەندانی غەریبە گەزەری بەدەستگەیشت کە لە زیندانی کاندیرا کوژراوە، دۆسیەکەی بە بیانووی "بەڵگەی کەم هەیە" هەڵوەشێندرابووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

غەریبە گەزەر لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچەی نوسەیبین-ی ماردین لە ساڵی ٢٠١٦ لەڕێگەی کوتاحیا دەستبەسەر کرا و برایە زیندان، بۆ زیندانی جۆری کاندیرا ئێف دوورخرایەوە، لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا  دەستدرێژی کرایە سەر و ئەشکەنجە درا، ژن نیوز دیمەنەکانی ئەشکەندانی غەریبە گەزەری بەدەستگەیشت کە لە زیندانی کاندیرادا کوژراوە، دۆسیەکەی لە لایەن داواکاری گشتی بە بیانووی "بەڵگەی کەم هەیە" هەڵوەشێندرابووەوە.

 

بەپێی ئەو هەواڵەی کە لەلایەن مارتا سۆمەک و گوڵستان دورسونەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئەشکەنجەیەی لە زیندان بەرامبەر غەریبە گەزەر ئەنجامدراوە لەسەر کامێرا تۆمارکراوە و گرتە ڤیدیۆییەکە بڵاوکراوەتەوە، لە دیمەنەکاندا دەرکەوتووە، لەلایەن زۆرێک لە پاسەوانان و ستافەکانی زیندانەوە لەسەر زەوی ڕادەکێشرێت، لە کامێراکاندا ئەوەش خراوەتەڕوو کە غەریبە لەکاتی ئەشکەنجادانیدا هاوار دەکات.

 

دوێنێ پارێزەرانی غەریبە گەزەر، ئەرەن کەسکین، ژیان کایا، ژیان تۆسون و ئەلیف تاشدۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەیاندا ڕایانگەیاند، کە دۆسیەی کوشتنی غەریبە گەزەر دوای ١١ مانگ کۆتایی هات، داواکاری گشتی کاندیرا هەرچەندە بەڵگەی ئەشکەنجەدان هەیە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی "بەڵگەی کەم هەیە" بڕیاری دا دۆسیەکە دابخات و وتی "هیچ شوێنێک نییە بۆ لێکۆڵینەوە"، پارێزەرەکان ڕایانگەیاند کە ئەوان تا کۆتایی بە دوای کەیسەکەوە دەبن و سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا "ECHR" دەکەن.