داوای ٧ ساڵ زیندانی بۆ شەبنەم کۆرور فینجانچی دەکرێت

دۆسیەی شەبنەم کۆرور فینجانچی ئامادەکرا و داوای سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆسیەی سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکی تورکیا-TTB، شەبنەم کۆرور فینجانچی ئامادە کرا و داوای سزای زیندانیکردنی بە ماوەی ٧ ساڵ و ٦ مانگ بۆ کرا، ئەمە لەکاتێکدایە کە پرۆفیسۆر شەبنەم کۆرور فینجانچی، بەهۆی لێدوانێکی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپە و مەهەپە کرایە ئامانج و دەستگیرکرا.

 

لە دۆسیەکەدا کە داواکاری گشتی ئەنقەرە ئامادەی کردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزارییە یاساییەکانی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە سکاڵای تاوانکاری لەسەر شەبنەم کۆرور فینجانچی تۆمارکراوە بەهۆی "پڕوپاگەندەکردنی ڕێکخراو"، لە دۆسیەکەدا هاتووە کە وتارەکەی شەبنەم کۆرور فینجانچی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی "توخمێکی بەهێزی تاوانە" و داوای سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 1 ساڵ و 6 مانگ تا 7 ساڵ و 6 مانگ کراوە.