مەیلیی ٩ ساڵ لوتکەکانی پیرەمەگرون دەبڕێت
مەیلی مەروان یاسین بچوکترین شاخەوانە کە توانیویەتی لوتکەکانی چیای پیرەمەگرون سەرباری دژوارییەکەی ببڕێت و بگاتە لوتکەی دووەمی پیرەمەگرون.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەم، کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان گەشتێکی شاخەوانییان بۆ لوتکەکانی پیرەمەگرون ئەنجامدا و هەردوو لوتکەی P1ی شاخی پیرەمەگروون بە بەرزی ٢٦١١ مەتر و لوتکەی P2ی شاخی گەڕی کڵاو بە بەرزی ٢٥٦٨ مەتر (لە ئاستی ڕووی دەریا)یان بڕی.
لە گەشتەکەدا مەیلی مەروان یاسین، تەمەن ٩ ساڵ بەشداربوو و توانی هەردوو لوتکە دژوارەکانی پیرەمەگروون بە سەرکەوتووی ببڕێت و ببێتە یەکەم شاخەوانی بە تەمەن بچوک کە بگاتە لوتکەی P2ی چیای پیرەمەگرون.
زنجیرە چیای سەخت و سەرکەشی پیرەمەگرون، دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەرزترین شاخە لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، شاخەوانان لە چوار وەرزی ساڵدا گەشتی یەک ڕۆژە و شەو مانەوەی بۆ دەکرێت بە مەبەستی گەشتنە لوتکە دژوارەکانی. چیاکە درێژیەکەی لە ناحیەی سورداشەوە دەستپێدەکات لە گوندی کانی بەردینە لە نزیك شاری سلێمانی کۆتایی پێدێت.