ژنێک دەبێتە وەزیری دارایی و ئابوری عێراق
هەیام نیعمەت مەحمود، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پەرلەمان وەک وەزیری دارایی و ئابوریی بە وەکالەت دەستبەکاربوو.
ناوەندی هەواڵ
دوای دوورخستنەوەی ئیحسان عەبدولجەبار، کە بە وەکالەت پۆستی وەزارەتی دارایی بەڕێوەدەبرد، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق شوێنەکەی بە هەیام نیعمەت مەحموود، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پەرلەمان پڕکردنەوە.
بەپێی بڕیاری سەرۆک وەزیران، هەیام نیعمەت مەحموود، کە خۆی وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری پەرلەمان، بە وەکالەت پۆستی وەزیری دارایی و ئابوریی عێراق وەردەگرێت و دوێنێ، ١٦ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابوریی عێراق ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەیام نیعمەت مەحمود، وەزیری دارایی و ئابوریی بە وەکالەت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت کۆبووەوە و لەکۆبونەوەکەشدا ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێ کراون.
هەیام نیعمەت مەحمود تەمەن ٦١ساڵ، کاونونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر پشکی پێکهاتەی تورکمان وەک وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عێراق دەستبەکاربوو، پێشتریش چەند پۆستێکی حکومی بەڕێوەبردووە، لە ئێستادا پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری عێراقی بە وەکالەت پێبەخشرا.