لە سودان بەهۆی كەم خۆراکییەوە ٦٥٠ منداڵ نەخۆشن

بەپێی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشبینی دەکرێت نیوەی ئەو منداڵانەی کە لە سودان تووشی کەم خۆراکی بوون، بەبێ دەستێوەردانی مرۆیی خێرا ژیانیان لەدەستدەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ماندێپ ئۆبراین نوێنەری یونسێف لە سودان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا کە ٦٥٠ منداڵ تووشی بەدخۆراکی قورس بوون و ئەگەر چارەسەریان بۆ نەکرێت گیان لەدەستدەدەن، بارودۆخی ئەوێیان بە قەیرانێکی بێهاوبەش بە ناو کرد، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی، ئاوی پاک، تەندروستی و پەروەردە لەو وڵاتەدا زۆر کەمە، بەداخەوە لە سودان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢١دا کوتانی ڕۆتینیش کەمبووەتەوە.

 

ئێدی ڕۆو، بەڕێوەبەری وڵاتی "بی ئێف پی" لە سودان وتی: سەرلێشێواوی سیاسی بەردەوام پێکهاتەی پشتگیری دەوڵەتی لاواز کردووە بۆ خێزانەکان، ئێستا بەرنامەی خۆراکی جیهانی پێشبینی ئەوە دەکات کە لە سەرەتای وەرزی برسێتیەوە ڕۆژانە نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس لە برسێتیدا بن، ئێمە لە ئێستادا هەڵسەنگاندنێک دەکەین کە نیشاندەرەکانمان پێشبینی دەکەن ئەم ژمارەیە تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ ١٨ ملیۆن بەرز دەبێتەوە"

 

ئێدی ڕۆو ئاماژەی بەوەشداوە، هێشتا ڕووبەڕووی ڕووداوی توندوتیژی و ناکۆکی نێوان هۆزەکان دەبینەوە و شەڕی ئۆکرایناش کاریگەری زۆری هەبووە، ناسەقامگیری سیاسی لە وڵاتدا ئەمساڵ بووەتە هۆی قەیرانێکی مرۆیی نادیار.