جۆرە نوێیەکانی قارچک لە چیای کایرنگۆرمس دۆزرایەوە

دوو جۆری نوێی قارچک دۆزراییەوە کە پێشتر زانست نەیناساندبوو، دۆزینەوە نوێیەکان دوای ئەوە هات کە ٧٣ خۆبەخش لە هاوینی ڕابردوودا یارمەتی کۆکردنەوەی زیاتر لە ٢٠٠ نمونەی خاکیان دا.

ناوەندی  هەواڵ

 

دوو جۆر قارچکی تازە بۆ بەریتانیا و یەکێکی تر کە پێشتر زانست نەیناساندبوو لە کایرنگۆرمس دۆزرایەوە، کایرنگۆرمس زنجیرە چیایەکە لە ڕۆژهەڵاتی بەرزاییەکانی سکۆتلەندا.

 

هەردوو جۆری قارچکەکە ناوی Amanita groenlandica کە جۆرێکی جەمسەری باکوورە، لە کاتێکدا Acrodontium Antarcticum بۆ یەکەمجار لە بەرامبەری جیهان لە ئەنتارکتیکا تۆمار کرا، ئەو جۆرانەی پێشتر نەناسراون دۆزراونەتەوە و لە گروپێکی زانستی بە ناوی Squamanita تۆمار کراون، گروپەکە قارچکێکی مشەخۆری دەگمەن لەخۆدەگرێت کە نازناوی خنکێنەرە، بەهۆی توانای دەستبەسەرداگرتنی قارچکەکانی ترەوە.

 

دۆزینەوەکانی دیکە بریتی بوون لە قارچکی مەرجانی بەیبوون لە گژوگیای ئەلب لەسەر دوو شاخ، ئەم جۆرە یەکێکە لە دەگمەنترین قارچکەکانی ناو گژوگیا لە بەریتانیا، کایرنگۆرمس شوێنی ژیانی جۆرەکانی قارچکی جەمسەری باکوورە بەهۆی شوێنی نیشتەجێبوون و کەشوهەوای ساردییەوە.

 

دۆزینەوە نوێیەکان دوای ئەوە هات کە ٧٣ خۆبەخش لە هاوینی ڕابردوودا یارمەتی کۆکردنەوەی زیاتر لە ٢٠٠ نمونەی خاکیان دا، ڕێکخراوی خێرخوازی پاراستن پلانتلایف و ڕێکخراوی توێژینەوە کە بنکەکەی لە ئابەردینە لە پەیمانگای جەیمس هاتۆن سەرپەرشتی پڕۆژەکەیان کرد.

 

گەشتیارانی گردەکان نمونەی خاکیان لە بەرزاییە جیاوازەکاندا لە ٥٥ چیای مونرۆ کۆکردەوە، شاخەکان کە بەرزیان زیاترە لە ٩١٤.٤ مەتر لە پارکی نەتەوەی کایرنگۆرمس.

 

دی ئێن ئەی لە خاکەکە دەرهێنرا و لەلایەن زانایانی پەیمانگای جەیمس هاتۆنەوە توێژینەوەی لەسەر کرا.