جێگری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای نەهێشتنی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دەکات

ئامینە محەمەد، جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست کرد کە بەشداری بکەن لە هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر توندوتیژی و جیاوازییە ڕەگەزییەکاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئامینە محەمەد، جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی سەردانێکیدا ٩ی حوزەیران بۆ کازاخستان، تاجیکستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، خستیەڕوو بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان یەک ژن لە نێوان سێ ژندا ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بووەتەوە لە ماوەی ژیانیدا، ئەم دۆخە لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیادیکردووە.

 

سەردانەکەی ئامینە محەمەد لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستپێشخەری "خاڵێکی ڕوناکی"ی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپایە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە توندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی دژ بە ژنان و کچان تا ساڵی ٢٠٣٠، ئامینە ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ژمارەی ئەو رۆژانە بژمێریت کە ژنێک دەستدرێژی کراوەتەسەر و کارەکەی لەدەستداوە، دەبینرێت کە بێدەنگی چۆن کاریگەری لەسەر ئابوری هەیە ژنان هەیە.

 

لە بارەی یاساکانەوە کە پاڵپشتی لە ژنان ناکەن، ئەو جێگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەو کاتەی ژنان لەلایەن پیاوانە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت و لێدەدرێت، پیاوان بێ سزا دەرباز دەبن، چونکە لە دادگادا دەبێت ژنان بەڵگە بخەنەڕوو، ئەمەش هەندێک کات دەستناکەوێت، یاخود حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان بە کێشەی کۆمەڵایەتی بە ناو دەکرێت، بۆیە دەبێت ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوەیەکی لەگەڵ پارێزەران و یاسادانەرەکان کار بکەن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی و دانانی یاسایەکی نوێ و هەموارکردنەوەی یاسا کۆنەکان.

 

لە کۆتایدا ئامینە محەمەد داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ژنان درێژە پێبدەن و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانیش کار بکەن بۆ نەهێشتنی جیاکاری ڕەگەزی و توندوتیژی.