هێرشکردنە سەر کڵێسایەکی نەیجیریا دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

دەیان کەس لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسای کاسۆلیک لە باشوری ڕۆژئاوای نایجیریا کوژران، زۆربەیان ژن و منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی حوزەیران، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کڵێسای کاسۆلیکی سەنت فرانسیس لە ویلایەتی ئۆندۆی باشووری خۆرئاوای نێجیریا ٥٠ کەس کوژران، کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵن، دەیان کەسیش برینداربوون، دۆخی تەندروستیان مەترسیدارە و دەسەڵاتدارانی نێجیریا ئاماژەیان بەوەداوە کە پێدەچیت ڕێژەی گیان لەدەستدانەکان زیاد بکات.

 

وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی ئۆندۆ ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکدا لە کڵێساکە هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و تا ئێستا ناسنامەی هێرشکارەکان نەناسراوەتەوە و هیچ گروپێکیش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

گروپی توندڕەوی ئیسلامی و جیهادی بۆکۆ حەرام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا کڵێساکان دەکەنە ئامانج و لە ململانێ و هێرشەکاندا تا ئێستا ٤٠ هەزار کەس کوژراون و ٢ ملیۆن کەس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا ئاوارە بوون.