ڕۆژی ٤٥٤: هێندەی گرنگی ئاو، هەوا و خۆر، ماف بۆ مرۆڤ پێویستە

بنەماڵەی شەنیاشار ئەمڕۆ ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە، "مرۆڤ وەکو ئاو، هەوا و خۆر، یاسا پێویستە، ئێمە دەمانەوێت لە ڕۆژێکدا کە یاسا تێیدا سەروەرە خەبەرمان ببێتەوە".

ڕەحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لە ٤٥٤ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

بەهۆی ئەوەی لە باکووری کوردستان ئەمڕۆ کۆتای هەفتەیە، بنەماڵەی شەنیاشار ئێشکگرییەکەیان لە ماڵی خۆیاندا لە پەرسوس بەردەوامی پێدەدەن، فەرید شەنیاشاریش بۆ بەشداربوون لە پانێڵێک بە ناونیشانی "بۆ داهتووی تورکیا، بیر، حەقیقەت و لێپرسینەوە" کە ٧ پارتی و ڕێکخستن تێیدا بەشدارە، لە ئەنقەرەیە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیاندا ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە، "مرۆڤ وەکو ئاو، هەوا و خۆر، یاسا پێویستە، ئێمە دەمانەوێت لە ڕۆژێکدا کە یاسا تێیدا سەروەرە خەبەرمان ببێتەوە".