"پێکەوە ماڵی ژنانی غەزە دروست دەکەین"

کۆمەڵەی فەڵەستینی بۆ لێکۆڵینەوەکانی پەرەپێدان بە ژنان لە کەرتی غەزە کۆنفرانسێکیان ساز کرد بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە ژنان بدات بۆ ئاڵوگۆڕی کلتووری و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی.

نەغم کەراجە

 

غەزە- ڕۆژی شەممە ٤ی حوزەیران، کۆمەڵەی خوێندنی گەشەپێدانی ژنانی فەلەستینی کۆنفرانسی ژنانی لە کەرتی غەزە لە فەلەستین بە ناونیشانی "پێکەوە ماڵی ژنانی غەزە دروستدەکەین" بە هاوکاری سەنتەری ڕۆشنبیری ئیتالیی و بەشداری ٣٥ ژنی ئیتاڵی و نزیکەی ١٢٠ ژنی فەلەستینی ڕێکخست بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خزمەتکردن بە ژنان و تاوتوێکردنی کێشەکانیان.

 

سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی بەستنی کۆنفرانسەکە دکتۆر مەریەم ئەبو دقە وتی: "ئێمە بەنیازین ئەزموون و شارەزاییەکان بە ئامادەبوونی چەند دامەزراوەیەکی ژنان ئاڵوگۆڕ پێبکەین و لە ئەنجامدا گەشتی ژنانی گەنج بۆ دەرەوەی کەرتی غەزە ئەنجامدرا، ناوەندی ئیتاڵی جەختی لەسەر گەیاندنی وێنەکە کردەوە وەک خۆی."

 

ئەندازیار ئەحلام عەبدولمالک گرنگی پەیامەکەی کۆنفرانسەکەی خستەڕوو و وتی: "ئامادەبوونم لەم کۆنفرانسەدا دەرفەتێکی باش و ئەزموونێکی بێوێنە بوو بۆ فێربوونی ئەزموونی ژنانی دیکە و هەستکردن بە کارەکانی ژنانی ئیتاڵی بۆ دۆزی فەلەستین و پشتگیری کردنیان."

 

ئەسمەهان ئەبو نەدا، ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی فەلەستین وتی: "کۆبوونەوەیەکی سەرنج ڕاکێش و دیار بوو، لە ماوەی ئەم دیدارەدا توانیم لە کەلتوورە ئەوروپییەکانی تر فێرببم و هاوسۆزی سەردانیکەرانی ئیتاڵیام بۆ دۆزی خەڵکی فەڵەستین زیاتر هەستپێکرد".

 

سەردانکەری ئیتاڵی مارتینا ماسترۆڤیتی تێڕوانینی خۆی خستەڕوو وتی: "بۆ یەکەمجار لەگەڵ وەفدی ئیتاڵی هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی ئەزموونێک پەیدابکەم و بینیم ژنانی گەنجی غەزە بەهێز و ئازان و سەرەڕای زمان و کەلتووری جیاواز، ئەزموون و ئازارمان لەگەڵ یەکتردا ئاڵوگۆڕ پێدەکرد."

 

سەبارەت بە بیرۆکەی کۆنفرانسەکە لە کەرتی غەزە، ماری کلاڤلیلی، نوێنەری ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ماوەیەکی زۆر ناوەندەکە ویستویەتی ئاڵوگۆڕێکی کلتوری لەنێوان گەلانی ئیتاڵیا و فەلەستیندا بکات بەتایبەتی لە کەرتی غەزە و ناوەندەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامداوە.

 

وتیشی: دوای پەتای کۆرۆنا بڕیارماندا چالاکییەکی تایبەت بە ژنانی غەزە لەژێرناوی "کۆڕی ژنان لە غەزە" پێشکەش بکەین و کۆنفرانسەکە دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ دامەزراوەکانی ژنان لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە بەڕێوەچوو.