فۆزا یوسف: دەبێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە ڕایگەیاند، هێرشی گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕەققە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەو زیندانانە درووست دەکات کە چەتەکانی داعشیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ 

 

 

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند: هێرشەکانی گرووپە چەتەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر شاری ڕەققە، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئەو زیندانانەی کە چەتەکانی داعشیان تێدا دەستبەسەرە.

 

جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە مەترسی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە و جیهان هەیە، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵاتنی تیرۆریستان، بۆیە داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە بە زووترین کات دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

 

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە شاری ڕەققە و دەوروبەری، چەندین زیندانی گەورەیان ژێر دەستە کە هەزاران چەکداری پێشووی داعشی تێدا ڕاگیراون، هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەبێتە هۆی درووستبوونی دەرفەت بۆ چەتە زیندانییەکان.