فیلیز بوداک: ئامانجیان لە هێرشەکاندا دروستکردنی دابەشکاری ڕەگەزییە لە نێوان گەلاندا
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە مەخموور دەڵێتڥ: ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چاندنی ناتەبایی ڕەگەزییە لەناو گەلاندا، جەختی لەسەر پێویستی دەرکردنی بانگەوازێک بۆ یەکڕیزی نێوان گەل لە بەرامبەر ئەو پیلانانەدا دووپاتکردەوە.
بەرژین کارا
مەخموور-لە ٦ی کانوونید ووەمەوە، چەتەکانی هەتەشە بە هەماهەنگی لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، بە پلەی یەکەم تورکیا، هێرشەکانیان دەستپێکردووە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج، ئەم هێرشانە دەیان زیانلێکەوتووی لێکەوتووەتەوە و لە ژێرخانی گرنگدا چڕبوونەتەوە، لەوانە کارەبا، پێداویستی خۆراک و ئاوی خواردنەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ پەکخستنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
سەرەڕای توندی هێرشەکان و سەختییەکانی دەرەنجامی، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە نیشاندانی بەرخۆدانی ناوازە و بێهاوتا، کورد لە سەرانسەری کوردستانەوە، لە باکوورەوە بۆ باشوور و ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا، بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و شکۆمەندی خۆیان، بە کۆمەڵ دەچن بۆ ڕۆژئاوایکوردستان، هەروەها لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی کوردستان خۆپیشاندانی گەل ئەنجام دراوە و دەنگەکان یەکدەخەن و داوای بەرخۆدان دەکەن لە بەرامبەر ئەو هێرشانە.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی ”مەخموور”یش، دانیشتووانیش ڕاپەڕیون، شەو و ڕۆژ چالاکیی بەردەوامیان ڕێکخستووە، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە بەرامبەر بانگەوازی گشتی بۆ چەکدا، هەڵمەتێکی هاوپشتی ٢٤ کاتژمێرییان دەستپێکرد، خەڵکی مەخموور لە ڕێگەی ئەم کردەوانەوە پشتیوانی بێ چەواشەکاری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان تا بەدیهێنانی سەرکەوتن دووپات دەکەنەوە.
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە مەخموور باسی لە سیاسەت و هێرشەکانی کردە ئامانجی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕەهەندەکانی ئەو هێرشانە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گەلی کورد ڕوونکردەوە.
"هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێچەوانەی پرۆسەی ئاشتییە"
فیلیز بوداک جەختی لەوە کردەوە، کە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان لە پشت ئەم هێرشانەوەن و ئامانجی سەرەکییان نەهێشتنی پڕۆژەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە کە لەسەر بنەمای یەکگرتووی گەلان دامەزراوە، هەروەها هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەنها هەوڵێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارێک یان خاکێک، بەڵکو بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی پرۆژەی ڕێبەر ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەسەر بونیادنانی یەکڕیزی و خوشک و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە وەک جێگرەوەیەک بۆ سیاسەتی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان کە بەردەوام شەڕ و قەیرانەکان هەڵدەگیرسێنن، ئەم سیستەمە لە ئێستاوە دەستی پێکردووە و بەرجەستەبوونی خۆی لە ساڵی ١٩٩٩دا دۆزیوەتەوە، ڕۆژئاوای کوردستان کە بناغەکانی نەتەوەیەکی دیموکراتیکی بە شێوەیەکی بناغەی دامەزراون، بە بەشداریی عەرەب و سریانی و تورکمان و دروز و گەلی کورد، لە چوارچێوەی سیستەمێکی هەمەلایەنەی کۆنفیدراڵی بۆیە هێرشەکانی ئێستا پرۆژەی ڕێبەر ئۆجالان دەکەنە ئامانج، کە لەسەر بنەمای داکۆکیکردن لە ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر یەک چەتردا، حیساباتی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان پووچەڵ دەکاتەوە کە چەندین سەدە هەوڵی سەپاندنی هەژموونی سیاسی و ئابووری خۆیان بەسەر ناوچەکەدا داوە.
ئ
ئاماژەی بەوەشکرد، زلهێزە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەندین سەدە کاریان کردووە بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وتی: لە ساڵی ١٦٣٩وە بە پەیمانی قەسری شیرین، کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی دوو دەوڵەتدا بەسەر دوو بەشدا دابەش بوو، دواتر لە ساڵی ١٩٢٤ بە پەیمانی لۆزان دابەشکرا بۆ چوار بەش و چوار دەوڵەتی نوێی خۆسەری دروست بوو، وەک بەشێک لە دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی دامەزران، بەم شێوەیەش بە درێژایی مێژوو دەسەڵاتی باڵادەست سیاسەتی دابەشکردن و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەیان پەیڕەو کردووە و گەلەکانی کردووە بە دوژمن و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی پێکەوەژیان نیشانداوە.
“پێویستە ئەمڕۆ هەمووان یەکبگرن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان”
فیلیز بوداک جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان نەک تەنها بۆ سەر ناوچەکە بەڵکو بۆ سەر هەموو جیهان مەترسی دروست دەکات، یەکگرتوویی گەلان تاکە ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە، هەروەها ڕێبەر ئۆجالان لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە هەوڵیدا گەلان لەیەکتر نزیک بکاتەوە، چونکە تاکە ڕێگای سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕێگەی یەکڕیزی گەلانەوەیە، ئەگەر لەم چوارچێوەیەدا سەیری هێرشەکانی ئێستا بکەین، تەنها ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان نین، بەڵکو لە هەر شوێنێک گەلی کورد سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، چ لە باکوور، چ لە باشوور، یان ڕۆژهەڵات دووبارە دەبێتەوە، ئەم هەڕەشەیە درێژدەبێتەوە بۆ هەموو نەتەوەیەک کە هەوڵی بونیادنانی یەکگرتوویی و گەشبینی دەدات لە دەوری پڕۆژەی ڕێبەر، بۆیە دەبێت دۆست و دراوسێ و هێزە دیموکراتیکەکانی کورد کە هەژموونی ڕەتدەکەنەوە، بۆ پشتیوانیکردن لەم بەرخۆدانە یەکبگرن.
ڕوونیشیکردەوە کە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەنها ئۆپەراسیۆنی سەربازی نییە، بەڵکو شەڕێکی ئایدیۆلۆژییە کە هەڕەشە لە بوونی هەموو گەلان دەکات، هەروەها دەسەڵاتە هەژموونییەکان هەوڵی بڵاوکردنەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و عێراق دەدەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی مەترسییەکی فراوانترە کە لە سنوورەکانی ڕۆژئاواشەوە درێژدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سیاسەتانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی داعشەوە گەلی کورد دەکەنە ئامانج و کۆبانێ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەوێ بووەتە ئامڕازێکی پڕ لە کێشەن بۆیان، دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی چاودێریکردنە ڕۆژانەکانی و جێگیرکردنی سەربازی و هێرشە ئاسمانییەکانەوە، هەوڵدەدات پەیامێک بنێرێت کە سەرکەوتن لە کۆبانێ بەردەوام نابێت، جەختی لە پێویستی تێگەیشتن لە گەورەیی ئەو مەترسییە کردەوە کە هەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو کوردستان دەکات و داوای لە خەڵک کرد لە بەرامبەر ئەو هەڕەشە و مەترسیانەدا یەکبگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دروستکردنی درزێکی ڕەگەزییە لەنێو گەلی کورددا، هەروەها ئەم سیاسەتانە عەرەبەکان دەیقۆزنەوە، کە کورد لەگەڵیان وەستابوو لە شەڕی داعشدا، دەیانکاتە ئامرازێک دژ بە کورد، ئەم کارانە هەڕەشە لە یەکڕیزی هەموو گەلان دەکەن، وەڵامدانەوەش دەبێت بۆ بەهێزکردنی بەرخۆدان و داوای یەکڕیزی نێوان کورد، عەرەب، فارس، ئەرمەنی و تورک بێت، کە سەربەخۆ لە پیلانەکانی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان.
فیلیز بوداک پشتیوانی خەڵکی کامپی مەخمووری بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە وتی: تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە وەستانەوە و پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەک، چ لە ڕێگەی هاوکاری ماددی یان هەڵمەت و تەڤگەریەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم هێرشانە بوون و ئیرادەی گەلی کورد دەکەنە ئامانج، جەختی لەوە کردەوە کە دروشمەکەیان “بەرخۆدان ژیانە” دەمێنێتەوە، هەروەها بەردەوام دەبن لە خەبات تا گەیشتن بە سەرکەوتن.