فیلیز بوداک: فشارەکان بۆ سەر کامپی مەخموور لە ئەنجامی سیاسەتی نێوان تورکیا و عێراقە
سەبارەت بە فشارەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کامپی مەخموور فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور دەڵێت:هەموو ڕێوشوێنەکانی عێراق سەبارەت بە کامپەکە دەرئەنجامی ئەو سیاسەتانەیە کە لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و عێراقدا پەیڕەو دەکرێن.

بەرژین کارا
مەخموور-سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق لەدژی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور، هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ جیابوونەوە و دەرکردن. لە ساڵی ٢٠١٨ پارتی دیموکراتی کوردستان گەمارۆیەکی بەسەر کامپەکەدا سەپاند، قەدەغەی و گەمارۆدانەکە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.
بەهەمان شێوە حکومەتی عێراق چەندین هەوڵی داوە بۆ گەمارۆدان و پەرژینکردنی کامپەکە، دوایینیان لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣. بەڵام ئەم هەوڵانە ڕووبەڕووی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە،لە ئەنجامی ١٦ ڕۆژ بەرخۆدانی کۆمەڵایەتیدا شکستیان هێنا، لە میانی ئەو کۆبوونەوە و وتووێژانەی کە لەو ماوەیەدا ئەنجام دراون، چەندین بەڵێن بە کامپەکە درا، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنیان نەنراوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەل لە کامپی ئاوارەکانی مەخموور راگەیەندراوێکی نووسراویان سەبارەت بە فشارەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کامپەکە بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: عێراق ناسنامە بە دانیشتوانی مەخموور نادات، خۆراک دابەش ناکات و پرسی تەندروستی و کارگێڕی و یاساییەکانی کامپەکە چارەسەر ناکات. ئەنجومەنی گەل دەڵێت: ماوەی هەفتەیەکە عێراق ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی کەرەستە و کەلوپەل بۆ ناو کامپەکە دەکات، لەبری چارەسەرکردنی کێشەکانی کامپەکە، خەریکە خراپتر دەبێت.
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: هەموو ئەمانە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەیە کە لە نێوان تورکیا و عێراقدا پەیڕەوکراون.
فیلیز بوداک سەرەتای هەوڵەکانی عێراقی لە ٢٠ ئایاری ٢٠٢٣ بۆ گەمارۆدانی کامپەکەی بیرهاتەوە و وتی "بەرخۆدانی ١٦ ڕۆژە و وتست و هێزی گەل حکومەتی ناچار کرد پاشەکشە بکات، تا ڕادەیەک گەیشتە ڕێککەوتن. بەو پێیەش هەندێک بەڵێن درا بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی کامپەکە، بەتایبەتیش بارودۆخی سیاسی کامپەکە لەبەرچاو گیرا، ئەم خاڵانە بەپێی ئەو ڕێبازە باس کران، ئامانجی یەکەم هەڵوەشاندنەوەی کامپەکەیە لەڕێگەی هێرشەکانەوە.
"ئامانجی یەکەم هەڵوەشاندنەوەی کامپەکەیە لە ڕێگەی هێرشەکانەوە"
ناوبراو ئاماژەی بە ئامانجەکانی حکومەتی عێراق کرد لە مەخموور: "ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی سەر کامپەکە بڵاوەپێکردن و هەڵوەشاندنەوەی بوو، کاتێک شکستیان هێنا لەو کارەدا دۆخێکی سیاسییان بەسەردا سەپاند. نەیانتوانی ئەوە بکەن، و هەوڵیاندا تۆڕە مافیاییە سەر بە حکومەتەکانیان بهێننە ناو کەمپەکە، ناوەڕۆکەکەی لەناوببەن. هەموو ئەو شێواز و ڕێبازانە لە کامپەکەدا تاقیکرانەوە، بەڵام نەیانتوانی ئەنجامی خوازراویان بەدەست بهێنن،ئەوەی ئەمجارەیان کردیان دانانی کۆسپ بوو لەبەردەم چوونە ناوەوەی پێداویستییەکانی کامپەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکی زۆرە حکومەتی عێراق ناسنامەی بۆ ئاوارەکان دەرنەکردووە و گوشار دەخاتە سەریان. "لە ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا ناسنامەیان دەرنەکردووە کە هاوڵاتیان بتوانێن بۆ شوێنەکانی وەک بەغدا و موسڵ و کەرکوک بۆ کارکردن گەشت بکات، جگە لە دەوام ئەو شوێنانەیپێویستیان بە ناسنامە هەیە بۆ چوونە ژوورەوە، وەک نەخۆشخانەکان، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ناسنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان نوێ نەکراوەتەوە، و وادەی بەسەرچوونیان تێپەڕاندووە.
"کێشە بۆ نەخۆش و کرێکاران دروست دەکەن"
فیلیز بوداک ئاماژەی بەو کێشانە کرد کە دانیشتووان بەهۆی ناسنامەکانیانەوە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوەو وتی: ئەو کرێکار و کارمەندانەی ئێمە کە لە دەرەوەی کامپەکە کاردەکەن، ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ئاڵەنگاری دەبنەوە لەلایەن پۆلیس و سەربازەکانی ئەوێ. لە بازگە ئاسایشیەکان دەگەڕێنرێنەوە دواوە، هەندێکجاریش دەستگیردەکرێن و ڕادەگیرێن. ئەم ڕووداوانە ڕۆژانە لە عێراق ڕوودەدەن بۆ نەخۆش و کرێکارانمان کە گەشت بۆ دەرەوەی کامپەکە دەکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بە هەمان شێوە لە وەرزی زستاندا پێداویستییەکانی وەک کەرەستەی گەرمکەرەوە، گاز ،نەوت دابەش نەکراون، ئەم ڕێبازەی بە تایبەتی لە کەمپی مەخموور پێناسەکرد. "نەخۆشخانەمان هەیە، ڕۆژانە پزیشکەکە دەگۆڕێت، هەندێکجار یەک پزیشک دێت، هەندێکجاریش هیچ نایەت،بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، جگە لە دەرمانی سەرما و سەرئێشە هیچ دەرمانێک نییە بۆ چارەسەری هەر نەخۆشییەک، هەموو پێداویستییەک دابیندەکرێت، بۆ هەموو شارەوانییەکانی عێراق، بەڵام بۆ کامپی مەخموور نا. هەرچەندە ئەمە مافێکی ڕەوایە، بەڵام ئەم مافە بە کامپەکە نادرێت.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا وتی: هەرجارێک کۆدەبنەوە، هێرش دەکەنە سەر کامپەکە، هەفتەیەک لەمەوبەر هەوڵیاندا بە یەکەیەکی سەربازییەوە بچنە ناو کامپەکە، بەڵام دەستبەجێ ڕووبەڕووی کاردانەوەی کۆمەڵگە بوونەتەوە و کشانەوە، لەو کاتەوە هاتنە ناوەوەی کەرەستە و کەلوپەل بۆ ناو کامپەکە قەدەغەکراوە. هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتانەدایە کە لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و عێراقدا پەیڕەو دەکرێن.
فیلیز بوداک باسی لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردو ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرجەستە بەدەست نەهاتووە، ئەوان وەک ئەنجومەنی گەل و دانیشتوانی کامپەکە هەوڵی چارەسەرکردن و پرسەکان دەدەن بە ڕێگەی دیموکراتیک.
"نەتەوە یەکگرتووەکان بەقەد عێراق بەرپرسیارە"
فیلیز بوداک لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە هاوڵاتییانی مەخموور لە هەلومەرجێکی شێوەیەدا پاشەکشە ناکەن وتیشی: تا ئێستا هاوڵاتیانی کامپەکە بەرخۆدانیان کردووە، واتە ئەم کۆمەڵگەیە ڕێگای بەرخۆدانی هەڵبژاردووە، لەبەرامبەر ئەو ڕێوشوێنانە هەنووکەیی و گەمارۆی پەدەکە لەساڵی ٢٠١٩ ەوە بەردەوامە، مەخموور هەڵوێستی پتەوی خۆی نیشان دەدات، تێکۆشانی گەورە دەکات، کارەکانی خۆی دەکات ،بەرگری لە ئیرادەی خۆی دەکات لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کامپە مافی خۆی هەیە. حکومەتی عێراق بە رپرسیارە،لەمەوە لە هەمان کاتدا، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەرپرسیارێتی ئەم کارەیان لە ئەستۆ گرتووە، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هەردوولا دەکەین بەرپرسیارێتیەکانیان جێبەجێ بکەن.
'