فیگەن یۆکسەکداغ: دادوەرو پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئێمەین

فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە بارەی دۆسیەی کۆبانێ قسەی کردو وتی: دادوەر و پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئێمەی ژنان، گەنجان، عەلەوییەکان، هەموو گەلان، باوەڕەکان و کرێکارانی ستەملێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی کۆبانێ، لە ١٨ی کانوونی یەکەم کە ١٠٨ سیاسەتمەدار لەو دۆسیەیەدا دادگایی دەکرێت، لە کامپەسی زیندانی سنجان ئەنقەرە بەردەوامە، تولای هاتیمئۆغولاری و تونجەر باکیرهان، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم" چەندین نوێنەری پارتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چاودێری دانیشتنەکەیان کرد.

 

فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە شاندی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری، بە "دەمامکی سیاسەت" پێناسە کردو وتی: باوەڕپێنەکراوە شاندی دادگاو دادوەر کە ڕوخساری خۆی نیشان بدات، پێشتر دووبارە وتم؛ داوای لێبوردن دەکەم کە HSKلە دەستی ئەواندایە.

 

"ئدادوەر و پارێزەری ئەم کەیسەین"

فیگەن یوکسەکداغ، ڕایگەیاند کە "دۆسیەی کۆبانێ دۆسیەی مرۆڤایەتییە"، ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە زیندانییە سیاسییەکان ٣٨ جار سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە وتی: دادوەر و پارێزەری ئەم کەیسە ئێمەی ژنان، گەنجان، عەلاوییەکان، هەموو گەلان، باوەڕەکان و کرێکارانی ستەملێکراوین، دادوەر و پارێزەری ئەم کەیسەین. تا ئێستا چۆن تێکۆشانمان کردووە، لە ئێستاوە تێکۆشان دەکەین، پرسیار و بەدواداچوون دەکەین.

 

"دەسەڵاتی دادوەری بووەتە میکانیزمێکی توندوتیژی"

فیگەن یوکسەکداغ ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی ئاکەپە دەسەڵاتی دادوەری وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت وتیشی: دامەزراوە دادوەرییەکان دەیانەوێت هەرکەسێک بە تیرۆریست ڕابگەیەنن، دەیانبەنە زیندان، ئەمەش بووە بە میکانیزمێکی توندوتیژی، لە چوارچێوەی یاسادا دادگاکان دامەزراون و دەسەڵاتی سیاسی فەرمان بە داواکاری گشتی دەکات بە خێرایی و فەرمانی دەستگیرکردن بدات، بە تایبەتی، میکانیزمی توندوتیژی بۆ دژایەتی کۆمەڵایەتی هەبووە، بووە بە ناوەندی دەسەڵات و هێزە توندڕەوەکان.

 

"توندوتیژی دژ به ژنان له م وڵاته به بێ سزا دەمێنێتەوە"

فیگەن یوکسەکداغ ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی سزانەدان لە دادگادا تەنها بە چەتەکانی داعش سنووردار نییە و بکوژانی ژنانیش بە بێ سزا ماونەتەوەو خەڵات دەکرێن و وتی: توندوتیژی دژی ژنان تاوان نییە لەم وڵاتەدا. ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ هەڵوەشێندرایەوە و یاسای ژمارە ٦٢٨٢ لە مەترسیدایە، هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت ئەمە پێشکەش بە هاوبەشەکانیان بکەن وەک دانوستان و ئاشتەوایی، توندوتیژی دژ بە ژنان لەم وڵاتەدا بە بێ سزا ماوەتەوە. ئەو پیاوانەی تاوانیان دژی ژنان ئەنجامداوە، زیندانی کراوەیان بەجێهێشتووە و ئەو کارە تەواو دەکەن کە تەواویان نەکردووە.

"هێرش بۆ سەرمان بەردەوامە"

ئاماژەی بەوەشکرد، هەدەپە دەتوانێت ببێتە بابەتێک لە پەرتووکە مێژوویەکاندا، چۆنیەتی سەرکەوتنی هەدەپە سەرەڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان، دەبێت ئەمە وەک وانەیەک بخوێندرێت، لەوانەیە بەیانی یان دووی بەیانی درەنگ بێت، لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیراندا، ٦.٥ ملیۆن کەس دەنگیان بە هەدەپە دا، لە ژێر هێرش و تەقەکردندا، ئێمە چالاکی سیاسیمان لەژێر بۆمبی گازدا ئەنجام دا.

 

فیگەن یەکدەکداغ باسی له وهکرد مافی خۆڕێکخستنیان له ژێر ئاسایشدا نییه و وتی: بڕیاری دادگای باڵا لەسەر ناوی کورتی پارتی یه کسانی و دیموکراسی گەل، کودەتا له دژی خەباتی ئازادی ئاشکرا دەکات،. هێرش بۆ سەر ئێمە بەردەوامە بۆیە پێویستە بیری ئێمە، ئازادیمان، لە هەموو بارودۆخێکدا پارێزراو بێت.