ژنانی مەنبج داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن

ژنانی شاری مەنبج جەختیان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیان کردەوە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەن تا ئازادکردنی.

مەنبج - ژنانی مەنبج، لە ژێر خێمەی چالاکییەوە، داوایان لە لیژنەی ئەوروپی بۆ نەهێشتنی ئەشکەنجە کرد کۆتایی بە گۆشەگیریی توندی سەرکردە عەبدوڵڵا ئۆجالان بهێنێت، جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان تا ئەو کاتەی ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێت.

 

دوێنێ دووشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم، ئەکادیمیاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆمیتەی ئازادیی ڕێبەر و لیژنەی تەندروستی خێمەیەکی چالاکییان دانا بۆ خوازیاری کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، وتەبێژی لیژنەی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاسیا حوسێن ڕایگەیاند، "لە ژێر خێمەی دانیشتنەوە، داوا لە پارێزەران و لیژنەی ئەوروپی دژ بە ئەشکەنجەدان دەکەین لێدوانێک بدەن سەبارەت بە پێگەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".

 

ئاسیا حوسێن ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە دەنگ بەرز دەکەینەوە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی ڕێبەر ئۆجالان بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئێمە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویستمان بە ڕێنمایی ڕێبەر ئۆجالان هەیە، بۆیە دەوڵەتی تورکیا گۆشەگیرییەکەی توندتر دەکاتەوە، ئێمەش وەک گەلێک کە بیرکردنەوە و بەرخۆدان و خۆڕاگری سەرکردە دەناسین، هێزی لێ وەردەگرین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان تا ئازاد دەبێت.

 

دواتر، کارگێڕی ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نەقشەیە خەلیل، وتی، "ئێمە خێمەی دانیشتنەکەمان بۆ داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان داناوە، ئەو سەرکردەیەی کە لە سایەی بیرکردنەوەی ئەوەوە گەیشتووینەتە ئازادیمان، ڕێبەر ئۆجالان، ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، پڕۆژەی ڕێبەریش ناوەستێت، گرنگ نییە پیلانگێڕییەکان چی بن، سەرکردە لە ڕووی فیکرییەوە ئازادە، بەڵام سنووردارە لە ڕووی جەستەیی و تەندروستییەوە، هەموو ئەمەش بۆ ئێمە نوێنەرایەتی بەرخۆدان و شۆڕشە، وە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەوڵەتی تورکیا لێپرسینەوە لە پێشێلکارییەکانی بکات و گۆشەگیریی سەرکردە هەڵبگرێت، ئێمە کە بیری سەرکردە عەبدوڵڵا ئۆجالانمان قووڵتر کردووەتەوە، ناوەستین و بەردەوام دەبین تا دەگەینە ئامانجە خوازراوەکانمان".

 

لای خۆیەوە کارگێڕی ئەکادیمیای شەهید ئیسماعیل قەمەر ئیبراهیم ڕوونیکردەوە، " ئامانجمان گەیاندنی دەنگی خۆمانە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لیژنەی دژ بە ئەشکەنجە، بۆ شکاندنی گۆشەگیریی توندی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، ئەمڕۆ کە لە ژێر ئەم چادرەدا لە شاری مەنبەج کۆبووینەتەوە دەرئەنجامی بیرکردنەوەی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالانە، ئەو بیرکردنەوە کە هەموو ڕیزەکان و پێکهاتەکان و ئایینەکانی یەکخست."

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئەسەلا ئاغا، ڕایگەیاند، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەردا سەپێندراوە، کارێکی یاسایی نییە، هەروەها ڕێبەر ئۆجەلان بەهۆی بیرکردنەوە و فەلسەفە ئازادەکەیەوە زیندانی دەکرێت، لە ڕێگەیەوە داوای ئازادی و مافی ستەملێکراوان دەکات بۆ گەلان.