فیدراسیۆنی سەراسەرەی پەنابەران ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەووە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە دەکرێنە سەر کامپی مەخمور بە بەرچاوی بەرپرسانی هەرێمەوە ڕوودەدەن و ئەوانیش بێدەنگن، ئامادەیی خۆی بە ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و جیهان لەو دۆخە دەربڕی، ناوەندی هەواڵ

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە دەکرێنە سەر کامپی مەخمور بە بەرچاوی بەرپرسانی هەرێمەوە ڕوودەدەن و ئەوانیش بێدەنگن، ئامادەیی خۆی بە ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و جیهان لەو دۆخە دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەراسەری عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر کامپەکانی مەخمور لەلایەک دەوڵەتی تورکیاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەووە، تێیدا باسی لەوەکردەووە، ئەو هێرشانە بە بەرچاوی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەوان بێدەنگ.

هەروەها ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات، ئامادەیی خۆی بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا دەربڕیووە، داواش لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی داکۆکیکار لە مافی پەنابەران دەکات، کە دژی هەو بۆردومانانە و هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و پەنابەران هەوڵێست بنونێنن، وڵاتانی ئەوروپی ناچاربکەن لەئاستی ئەو هێرشانە بێنەدەنگ.

 

"چەند بارەکردنەوەی ئەم جۆرە لە کردەوەی تیرۆر و کوشتنی پەنابەرانێك کە لەدەست بارودۆخی جەنگ و دەسەڵاتی سەربازی هەڵاتوون و تەنها بەتاوانی ئەوەی کە لایەنگری حزبێکی سیاسی دیاریکراون، ڕووبەروی ئەم دەستدرێژی و ماڵوێرانیە دەکرێنەوە، نایاسایی وە پێچەوانەیە بەهەموو پێوانە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بەمافەکانی پەنابەران".