سرکەی سێو یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات

سرکەی سێو کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەستانی خوێن هەیە و خواردنی یارمەتی دابەزاندنی ئاستی بەرزی پەستانی خوێن دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوە پزیشکییەکان ئاشکرایان کردووە، بەکارهێنانی سرکەی سێو بۆ ئەو کەسانەی بەرزی پەستانی خوێنییان هەیە ڕەنگە سوودبەخش بێت و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوینیان بدات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەکارهێنانی سرکەی سێو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی پەستانی خوێن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی ترشی ئەسیک لە سرکەی سێودا، چونکە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش بەتایبەتی کاتێک وەک جێگرەوەی خوێ یان هەندێک پێکهاتەی ناتەندروست بەکاردەهێنرێت.

 

هەروەها یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، زۆرجار پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە، بەرزی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ هۆکارێکن کە لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکەن.