فێستیڤاڵی هۆزەکان لە کەرکوک بە نمایش کردنی دەیان پارچە جلوبەرگی کولتووری کوردی بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک فێستیڤاڵی هۆزەکان بەڕێوە چوو، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو تێیدا دەیان پارچە جلوبەرگی ڕازاوەی ژنان و کولتووری کوردی نمایش کرا.

کەرکوک
ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠٢٤، لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری کەرکوک فێستیڤاڵی هۆزەکان بەڕێوە چوو، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا جلوبەرگی ڕەنگاو ڕەنکی کوردی و دەیان بەرهەمی کولتووری کوردی نمايش کرا، لە هەمانکاتدا بە بازاڕکردنی ئەو کولتوورە ڕەسەنانەی کوردی بووە کە ژنانی کەرکوک چێ پەنجەیان دیار بووە.
ئامانجی فێستیڤالەکەش زیندووکردنەوەی کولتووری کوردی بوو کە خەریکە لە ناو دەچن و جیلی ئەمڕۆ هیچ زانیاریەکیان لە بارەیەوە نییە، ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەر کردنە سازدانی ئەم جۆرە فێستڤاڵانە زۆر گرنگ و پێویستە کە کولتووری کوردی بە زیندویی بهێڵدرێتەوە.
ژنانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە وتیان: ژنانی کورد وەک هەمیشە پشتیان بە خۆیان بەستوەو لە کێڵگەکان بۆ بژیوی ژیانیان بەشداری کارایان هەبووە تا دەگاتە بەرگری لە خاک و نیشتیمان، تیکەڵ بون بە سیاسەت بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان، وەک دەبینین ژنی کورد بۆ هەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هەموو بوارەکانی ژیان و لە پێشکەوتنی وڵات کەمتەرخەمیان نەکردوە.