فێستیڤاڵی ٤ی نیسان لە کامپی مەخموور کۆتایی هات
ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٤ی نیسان کە بە فێستیڤاڵێکی جەماوەری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بەڕێوەچوو، کۆتایی هات.

مەخموور
فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی ٤ی نیسان، ساڵانە لە لایەن ئیدارەی پەروەردە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٤ی نیسان بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ ١٧یەمین فێستیڤاڵ کە لە ١٨ی شوباتەوە بە پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ دەستیپێکرد، دوێنێ بە پێشبڕکێی جۆراوجۆرو جۆش خرۆشێکی زۆرەوە کۆتایی هات.
بەرنامەکە دوێنێ بە ئۆرکێسترای خوێندنگەی ئامادەیی شەهید کۆچەرین دەستیپێکرد. پاشان، بەشی هەڵپەڕکێی نێوان خوێندنگە سەرەتاییەکان لێهاتوویی خۆیان خستەڕوو، هەروەها ناوەندی هیوا بەشداری لە پێشبڕکێکانی هەڵپەڕکێ و یارییەکانی تردا کرد و ڕەنگی بۆ ئاهەنگەکە زیاد کرد. لە کاتی ئاهەنگەکاندا ناوبەناو ئەو خوێندکارانەی کە براوە بوون لە پێشبڕکێکاندا ڕادەگەیەنران.
فێستیڤاڵەکە بە جەندین پێشبڕکێی جۆراوجۆر کۆتایی هات.