"فشارەکانتان بەهۆی بەرخۆدانی ژنانەوە تێکدەشکێت"

کۆمەڵەی هونەرمەندانی سینەما و شانۆی ئێران لە دەرەوەی وڵات تیشکیان خستە سەر فشارەکان لەسەر ئەو هونەرمەندانەی کە کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر سەپاندنەکانی ئێران و ڕایانگەیاند کە فشارەکان بە بەرخۆدان تێکدەشکێندرێن.

 

ناوەندی هەواڵ- کۆمەڵەی هونەرمەندانی سینەماو شانۆی ئێران لە دەرەوەی وڵاتی ئیران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "بڕیارێکی دیکەی حکومەتی جیاکەرەوە دژی ژنان" سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێ و فشارخستنە سەر ژنانی هونەرمەند.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ژنانی هونەرمەند بۆ پشتیوانی لە تەڤگەری"ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و شێوازی "حیجابی زۆرەملێ"یان ڕەتکردەوە و نووسراوە: ئەو ئەکتەرە ژنانەی کە بەبێ لەچک هاتنە دەرەوە، لەژێر فشاری حکومەتدان".

ئەوەشخراوەتەڕوو،  لەدوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامییەوە، فشارێکی زۆر لەسەر هونەرمەندانی ژن هەبووە و تێیدا هاتووە: ئەم هونەرمەندە ئازایانە نیشانیان داوە کە ناترسن لەو کەش و هەوایەی تیرۆر و نەبوونی ئاسایشی کار کە کۆماری ئیسلامی بۆیان دروستکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: کۆمەڵەی هونەرمەندانی سینەما و شانۆی ئێران لە دەرەوەی وڵات پشتیوانی لە ژنانی هونەرمەند دەکەن، ساڵانی سەپاندن و سەرکوتکردنی ڕژێمی ئێران لە دژی ژنان و ئەکتەرە ئێرانییەکان شەرمەزارییە ئەوە جیاکارییەکی سیستماتیکی ڕەگەزییە لە کۆماری ئیسلامیدا، شەرمەزارییە، بەڵام ئەم دڕندەییە لەلایەن ژنانی بەرخۆدێرەوە دەشکێت.