فشارەکان لەسەر ئەو ژنانەی لە شارەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندا دەژین زیادیان کردووە
ئەندامانی تاڵیبان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا بڵاوکراوەکان دابەشدەکەن و فشارەکانیان لەسەر ژنان زیاد کردووە.
ئەندامانی تاڵیبان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا بڵاوکراوەکان دابەشدەکەن و فشارەکانیان لەسەر ژنان زیاد کردووە.
ناوەندی هەواڵ
هەندێک لە کردەوەکانی تاڵیبان لە زۆر ناوچەی ئەفغانستاندا جێی سەرسوڕمان نییە، ئەندامانی تاڵیبان بڵاوکراوەیان بە ناونیشانی "دەبێت پەیڕەوی بکەن" لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیاندا، بڵاودەکەنەوە.
بڵاوکراوەکان کە لەلایەن ئەندامانی تاڵیبانەوە لە ناوچەی بێلهی سەر بە مزار شەریفی پایتەختی پارێزگای بەلخی ئەفغانستان بڵاودەکرێتەوە، نیگەرانییەکان زیاتر دەکەن.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی رەوا نیوز، سنووردارکردن بەسەر ژنانی ئەو قەزایە دا دەسەپێنرێت و ژنان ناتوانن بەبێ لەبەرکردنی بورقە و هاوەڵێکی پیاو ماڵەوە بەجێ بهێڵن، بەپێی ڕاپۆرتە بەدەستگەیشتووەکان، ژنانی دانیشتووی پارێزگاکانی تەخار و بەدەخشان و کوندز ڕووبەڕووی هەمان یاسا دەبنەوە.
ئەفغانستان لە ڕیزبەندی ١٢٢ هەمین دایە لە ١٨٠ وڵات لە پێڕستەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی جیهانی پەیامنێرانی بێ سنوور.