کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شوێنەوارێکی میتانییەکان لە عیراق دەردەخات

لە عێراق بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلەوە شوێنەواری ژیانی میتانی یان شارێکی کۆنی ٣ هەزار و ٤٠٠ ساڵی دەرکەوت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلەوە شوێنەوارێکی مێژووی دەرکەوتووە کە شوێنەوارناسان پێیان وایە کە شاری زاخیکۆی سەر بە ئیمپراتۆریەتی میتانیە لە ١٥٥٠-١٣٥٠ ساڵ پێش زاین، لە پاشماوە دەرکەوتووەکەدا دیوار و هەڵکۆڵین دەرکەوتووە و کە پێدەچیت ماوەی ٤٠ ساڵە و لەگەڵ دروستکردنی بەنداوی موسڵدا کەوتبێتنە ژێر ئاوەوە.

 

شوێنەوارناسانی زانکۆی فرایبورگ و توبینگن لە ئەڵمانیا و فەرمانگەی شوێنەواری کوردستان لەکاتی دروستکردنی ڕێگەدا و هاوکات لەگەڵ وشکەساڵی ساڵی ٢٠١٨ و کەمبوونەوەی ئاو، کۆشکێکی کۆنیان دۆزییەوە، شوێنەوارناسان سەرکەوتووانە نەخشەیەکی بەشێکی زۆری شارەکە و دیوار و قەڵا و بینایەکی گەورەی عەمبارگەیان دەرخست.

 

هەروەها چەندین کەرەستەی تێدا دۆزرایەوە کە باشتر چۆنیەتی ژیانی کۆنی ڕۆخەکانی دیجلە نیشاندەدەن، لەوانە ٥ قامی سیرامیکی دۆزرایەوە کە ١٠٠ تابلۆی تێدا نەخشێنراوە و چەندین نووسینی بزماری لەسەرە، کە لە لێکۆڵینەوەی زیاتردا شوێنەوارناسان پێیان وایە زانیاری زیاتر دەربارەی ئیمپراتۆریەتی میتانی دەردەخات.