لە مەغریب ڕێژەی ژنان لە کاری ئابوریدا زیاد دەکرێت

حکومەتی مەغریب لە هەوڵی ئەوەدایە ڕێژەی ژنان لەکاری ئابوریدا بەرز بکاتەوە بۆ ٪٣٥.

مەغریب

 

حکومەتی مەغریب کۆبوونەوەی مانگانەی لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ئەنجامدا و تێیدا دامەزراندنی لیژنەیەکی نیشتمانی ڕاگەیاند، بۆ کردنەوەی وۆرکشۆپ بۆ بەهێزکردنی ژنان لە بواری ئابوریدا.

 

عەزیز ئاغانوش، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند کە حکومەت لە هەوڵدایە ڕێژەی کاری ئابوری ژنان بۆ ٪٣٦ زیاد بکات، وتیشی: تواناسازیی ئابووری ژنان دەرگایەکە بۆ بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری و هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردنی نیشانه‌ی ئابوری و کۆمەلایەتییەکانی بە بەهێزکردنی ژنان، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەکردن و دامەزراندن پێویستی بەباشترین دابەشکردنی وەبەرهێنانە، بە دروستکردنی لەسەر بنەمای متمانەی نیشتمانی و پشتیوانیکردنی هاوکاری ژنان.

 

سەرۆک وەزیران وتیشی: بەپێی پێکهاتەکانی ئابووری نەتەوەیی دەبێت ڕێژەی چالاکیە ئابوورییەکانی ژنان بۆ ٪٣٦ بەرز ببێتەوە.