"فرەژنی پێشێلکردنی ژیان و مافەکانی ژنانە"

فرەژنی یەکێکە لە گەورەترین ئەو قەیرانانەی کە ژنان هەمیشە ڕووبەڕووی دەبنەوە چونکە پیاوان هەموو مافەکانی ژنان پێشێل دەکەن، هاوسەرگیری بە ئاسانی لە ڕێگەی کۆمەڵایەتییەوە شەرعییەت بە خۆی دەدات و بە مافی ڕەوای خۆی دەبینێت.

 

ئاسما فەتحی

قاهیرە- گفتوگۆکان لەسەر فرەژنی لە زیادبووندایە، دوای ڕووداوی هاوسەرگیریی پاڵەوانی لەشی ئۆڵمپیک بیگ ڕامی لەگەڵ ژنێکیتر، مشتومڕی زیاتری دروست کرد، فاتمە ئەل-مەلەکی پسپۆڕی پەروەردەی خێزان دەڵێت: "بابەتی فرەژنی زۆر قورسە و بووە هۆی گفتوگۆی گەورە دوای ئەوەی ڕامی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کرد ئەمەش دۆخێکی پێچەوانەی هێنایە کایەوە چونکە پیاوان بە مافێکی ڕەوای خۆیانی دەزانن، بەڵام ژنان بە خیانەتی دەزانن".

 

جاروجار گوێمان لەوە دەبێت کە هەندێک ژن فرەژنی قبوڵ دەکەن، بەڵام دەبینین ئەمە پێچەوانەی ڕاستیەکەیە هەندێک ژن ناچارن قبوڵی بکەن چونکە لەڕووی داراییەوە پارێزراون یان لەترسی لەدەستدانی منداڵ و بەردەوامبوونی ئاسایی ژیانیان، بەڵام لەراستیدا ئەو دۆخە ڕەتدەکەنەوە.

 

بەستنەوەی فرەژنی بۆ ئاستی باوەڕ و کاریگەری دەروونی لەسەر ژنان

فاتمە ئەلمەکی پسپۆڕی بواری پەروەردە و خێزان دووپاتی دەکاتەوە کە هەندێک لە هاوسەرگیرییەکان پەیوەستن بەو باوەڕەی کە هیچ پەیوەندیەکی بە ڕاستیەوە نییە، بۆیە بینین و هەڵبژاردنی پیاوێک بۆ یەکێکی تر ئەرکێکی زیانبەخشی دەروونییە و زۆرێک لەو هاوسەنگیانە لەناودەبات کە ژن و پیاو پێکەوە لە ژیانیاندا دروستی دەکەن، بەداخەوە زۆربەی پیاوان ئەو ئازارە نازانن کە ژنان دەیچێژن.

 

چیرۆکەکان لە واقیعی ژیانەوە

فاتمە ئەلمەکی وتی: "قەیرانێکی تر هەیە کە ئەو پیاوانە پێیدا تێپەڕیون ئەویش ئەوەیە کە ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هردووکیان ڕازی بوون و وتیان دەتوانن بە هۆی تێکچوونی پەیوەندیە نزیکەکانیانەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە بکەن".

 

تەئکیدیکردەوە کەپیاوان پێویستە ڕێز لە هاوسەرەکانیان بگرن، ئەو ژنەی کە دڵنیایە و پێیوایە ژیانی لەگەڵ تەواو دەکات و هیواو خەون بۆ خێزانەکەی بونیاددەنێت.