فەرەنسا ناوی "هەڤرین خەلەف" لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شاری لیۆن دەنێت
ناوی ژنە سیاسەتمەندارێکی باکور و ڕۆژهەڵای سوریا، لە گۆڕەپانێکی شاری فەڕەنسا دەنرێت.
ناوەندی هەواڵ
ماڵپەری چاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەریتانیا ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی شاری لیۆن لە فەرەنسا، بڕیاریاندا ئەو گۆڕەپانەی دەکەوێتە گەڕەکی "گیولۆتێر"ی شاری لیۆن ناوی سیاسەتمەندار "هەڤرین خەلەف"ی لێبنرێت.
گۆڕەپانەکە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە شاری لیۆنی فەرەنسا دەکرێتەوە، قائیمقامی شاری لیۆن'یش ئەوەی خستەڕوو بەهۆی شەرەفی ئەو ژنە سیاسەتمەندارەوە ناوی گۆڕەپانەکە بە ناوی ئەوەوە دەنێن.
هەڤرین خەلەف لە ساڵی ١٩٨٤لە ئەلمالیکییە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدایکبووە، ئەمینداری گشتی حیزبی سوریا بووە، لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە بۆسەیەکی چەتەکانی تورکیادا، شەهید کرا.
ت.پ