فەرەنسا، مەهسا ڕازانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج

مەهسا ڕازانی هاوژینی ڕوحوڵا زام، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەستدرێژی کراوەیە سەر و پۆلیسی فەرەنسا لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ژنان، مەهسا ڕازانی هاوژینی ڕوحوڵا زەم، بەپێی چەند سەرچاوەیەک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەری، بەپێی سەرچاوەکان مەهسا لە فەرەنسا نیشتەجێیە، ئێوارەی ٢٩ی کانوونی دووەم بۆ کاروباری تایبەت ماڵەکەی جێهێشتووە و لە ڕێگەدا لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە هێرشکراوەتە سەری.

 

بەهۆی هێرشەکەوە مەهسا قۆڵ و قاچەکانی بە سەختی بریندار بوون و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نیشانی دەدەن کە برینەکانی سەختن، هێرشەکەش لە شوێنێکدا کراوە کە هیچ کامێرایەکی چاودێری لێنەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی فەرەنسا دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.

 

مەهسا ڕازانی هاوژینی ڕوحوڵا زەم پەیامنێر و دامەزرێنەری ئامەد نیوزە، دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای هەواڵگری ڕژێمی ئێرانەوە ڕفێنرا و دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتی ئێران دانپێدانانی زۆرەملێی لیوەرگیرا و بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی" لەسێدارە.

 

ت.پ