"فرمێسکەکانم بۆ ساکینە جانسز، فیدان و لەیلا شایلەمەز ڕشت"

"فرمێسکم پێ نەماوە بۆ قودس و فەلەستین بیکەم بە شین، هەموو فرمێسکەکانم بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ڕشت، هیچ خوشکێکی فەلەستینی بۆ هەڵەبجە و کیمیاباران و خوشکەکانم نەگریا".

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمە قسەی دکتۆر نگین جەعفەرە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، دکتۆر نگین دەنووسێت: "منیش منداڵێکی کورد بووم و تەمەنم تەنها ١٠ ساڵ بوو کە کیمیاباران کرام، کە گەشتینە کەمپی پەنابەرەکانی دانیمارک، فەلەستینی دەستیان دەکرد بە چاومانا کە دەمانگووت صدام دیکتاتۆرە!"

 

دکتۆر نگین باس لەوەدەکات کوردستان لەلایەن تورکەکان تەنها خەونە و پێیان دەوت کوا کوردستان لەسەر نەخشە: ساڵە لە دانیمارکم، هەر جار بە تورکێکم ووت من خەڵکی کوردستانم، ووتیان کوردستان خەونە و بونی نیە ! ئادەی لە نەخشەدا کوردستانمان پێ پیشان بدە!" هاوکات دەشڵێت تا نەبنە پەنابەر و تا ئاوارە نەبن نازانن دۆست و دوژمنی کورد کێن.

 

 

لە کۆتاییدا دەڵێت: من منداڵەی هەڵەبجەم کە ٢ ڕۆژ بەسەر لاشەکاندا گوزەرم کردووە لە شارە شەهیدەکەم، هیچ فەلەستینیەک بۆ هەڵەبجە شینی نەکرد و هیچ لاوێکی فەلەستینی لە میمبەری مزگەوتەکانی فەلەستینەوە هان نەدرا بێت بۆ هەڵەبجە، بۆ ساڕێژکردنی برینەکانمان و کۆکردنەوەی لاشەی شەهیدەکان، ئەو دکتۆرە ئاماژەش بەوە دەکات کە سەربە ئیسرائیل نیە بەڵکو دەڵێت سەر بە باکورم، سەر بە ڕۆژئاوام، سەر بە ڕۆژهەڵاتم .. بەڵێ من پێش هەموو شتێک کوردم و کوردستانیم.

 

 

نگین جەعفەر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوونە، ماوەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و یوتوب بە بەرفراوانی باس لە نەخۆشییەکانی ژنان و کێشە و گرفتەکانی منداڵبوون دەکات و بینەرێکی زۆری هەیە.

 

ت.پ