فەرمانی ٣ی ئاب لە شەهبا بە بیرهێندرایەوە
یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا لە شەهبا بەیاننامەیەکی خوێندەوە.
شەهبا
لەگەڵ هاتنی یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال ئەنجامدرا، یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا لە کامپی سەردەم لە شەهبا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەندامانی کامپی سەردەم، کۆنگرەی ستار، یەکێتی ئێزیدیەکانی عەفرین-شەهبا ئامادەبوون و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار، یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا و پانکارت بە نوسراوی "ژن ژیان ئازادی"، "ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" و "بە بیرهێنانەوەی فەرمانی ٣ی ئاب، بەرخۆدانی کۆمەڵگەی ئێزیدی داگیرکاری لەناو دەبەین" بەرز کرانەوە.
ڕۆهیلات داود، ئەندامی ئێزیدیەکانی عەفرین-شەهبا بەیاننامەکەی خوێندرایەوە.
"ڕێکخراوی شەنگال وەڵامی فەرمانەکە بوو"
ڕۆهیلات داود وتی: بە درێژایی مێژوو ئێزدییەکان ٧٤ فەرمانیان بەسەردا هاتووە، دوا فەرمانیشیان فەرمانی ٣ی ئاب بوو، ئەوەی لە شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕوویدا، کە ئەمەش مێژووی دڕندەی عوسمانییەکانە، بەرواری ئازاربەخشی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ هەموو ئێزیدەکان، سەرەڕای دڕندەییەکەی، گۆڕا بۆ خاڵێکی جیابوونەوە و ڕێکخستنیان، پێکهێنانی هێزە سەربازییەکان کە نوێنەرایەتی یەکینەکانی ژنان و وەڵامدانەوەی داگیرکارییەکان دەکەن.
"ئیرادەی خۆت لە دژی جینۆساید بەهێز بکە"
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتی: پێویستە بزاندرێت کە ئەقڵیەتی دڕندەی عوسمانییەکان، لەگەڵ ئەو دڕندەییانەی لە عەفرین و شەنگال ئەنجامدراون، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە، پێویستە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕێکخراوێکی کاریگەرمان هەبێت دژی هەموو جۆرە جینۆسایدێک و هەوڵبدەین دەنگی کۆمەڵگەکەمان ببیسترێت و مافەکانمان بپارێزین پێویستە شایستەی یادەوەری شەهیدانی فەرمان بین.