فەرماندەی یەپەژە: ئێمە لە خەباتی خۆمان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەردەوام دەبین
کوردستان دێرک، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەژە ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، منداڵان، کەسانی بەتەمەن، ژنان و گەنجان دەکەنە ئامانج و وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات و بەرخۆدانمان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک.

دلۆڤان ئاسمین
تشرین- ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بە بەنداوی تشرین لە٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە دەستیان پێکردووە، بەهۆی بەرخۆدانی مێژوویی و بێهاوتای شەڕڤانان و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پووچەڵ دەکرێتەوە، ئازادیخوازان بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە بەرەکانی پێشەوە وەستاون و بڕیاریان داوە هەموو جۆرە هێرشێک تێکبشکێنن، کوردستان دێرک، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەژە، خەباتی لە بەرەکانی پێشەوە هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە بە بەرخۆدان و ئیرادە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
"گەلەکەمان بەم هەڵوێستە لەگەڵ شەڕڤاناندا یەکگرتوو بوو"
کوردستان دێرک هەموو شەهیدانی بەبیر هێنایەوە، پێش هەموو شتێک لە کەسایەتی ئەو تێکۆشەرانەی بەرخۆدان کە بە قارەمانێتی مێژوویی خەباتیان کرد و لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ و دێر هەفر گیانیان بەخت کرد، ڕایگەیاند کە تا کۆتایی بە شێوەیەکی کەسی لەسەر ڕێگاکەیان تێدەکۆشن و خەونەکانیان بەدیدێنن.
کوردستان دێرک بە تایبەتی سڵاوی لە بەرخۆدانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد کە لە بەنداوی تشرین جێگەی خۆیان دەگرنەوە و بەرخۆدان دەکەن و وتی: گەلەکەمان لە ڕێگەی ئەم هەڵوێستەوە لەگەڵ شەڕڤانانی یەکگرتوو بووە، ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان مۆڕاڵێکی گەورە بوو بۆ ئێمەی شەڕڤان، ئێمە هێز و مۆڕاڵمان لە گەلە بەرخۆدێرەکانەوە وەردەگرین، بێگومان گەلەکەمان شانازی بە شەڕڤانەکانییەوە ەکات، ئەم خەباتە جارێکی دیکە سەلماندی کە ئێمە وەک شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە لەگەڵ گەلەکەمانداین.
"بەرخۆدانمان کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی جیهان هەبووە"
کوردستان دێرک هەروەها سەبارەت بە بەرخۆدانی بەردەوامی بەنداوی تشرین وتی: زیاتر لە دوو مانگە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا بە توندی هێرش دەکەنە سەر گەل و بەنداوەکە، چ لە ڕێگەی وشکانی و چ لە ڕێگەی ئاسمانییەوە، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە وەڵامیان دەدرێتەوە. لە هەموو وەرچەرخانێکدا ناچارن پاشەکشە بکەن، چەتەکان لە هەموو هەوڵەکانیاندا شکستیان هێناوە و هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە.
کوردستان دێرک لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەبێت بزانێت کە ماوەی ١٣ ساڵە بەرخۆدانێکی مێژوویی بە پێشەنگایەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە دەچێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم بەرخۆدانەش ئێستاش بەردەوامە. ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی جیهان هەبوو، بێگومان دەوڵەتی تورکیش زۆرترین هێرش دەکاتە سەر ژنانی ئازاد. چونکە لە هێزی ژنانی ئازاد دەترسێت، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە خاکی خۆمان دەپارێزین، ئێمە بەڵێنێکمان هەیە بە گەلەکەمان، بە شەهیدەکانمان، کە تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەماندا بێت، بەرخۆدان دەکەین، ئێمە عاشقی شەڕ نین، بەڵام ئەگەر هێرش بۆ سەر بوونمان ڕووبدات، بە هەموو هێزمان خۆمان دەپاریزین.
"ئەوان بۆ یەک چرکە ناتوانن دەربازی خاکی ئێمە بنن"
کوردستان دێرک شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانەی کە بە ئیرادەی پۆڵایینی گەلانی ناوچەکە لە بەنداوی تشرین بەڕێوە دەچێت، بە نیشانەی سەرکەوتنی گەلان پێناسە کرد و وتی: با دەوڵەتی تورکیا باش بزانێت کە گەلەکەمان بە جۆش و خرۆش و مۆڕاڵێکی زۆرەوە لە بەنداوەکەدا لەگەڵ شەڕڤانانی خۆی ساتەکانی مێژوویی دەنووسێت، بۆ یەک هەنگاو ناتوانن دەربازی خاکی ئێمە ببن، ئیرادە و بەرخۆدانی ئەم گەلە گەورەیە، وەک چۆن گەلەکەمان لەبەرامبەر هەموو دڕندەیەکدا دەڵێت 'سەرکەوتن'، ئەمەش بەو واتایەیەی کە کەس ناتوانێت ئیرادەی ئەم گەلە بشکێنێت.
"رێگە بە داگیرکاری نادەین"
کوردستان دێرک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ڕەنگە لەم بەرخۆدانەدا باجی قورس زۆر بێت، بەڵام ئێمە ئیرادەیەکی زۆر بەهێزمان هەیە. گەل لە بەرامبەر هێرشەکاندا زۆر بەهێزە، تا تاکە شەڕڤانێک لەسەر زەوی مابێتەوە، ئێمە درێژە بە خەبات و تێکۆشان و بەرخۆدانمان دەدەین، ئێمە ڕێگە بە داگیرکاری نادەین، پێمانوایە سەرکەوتن هی ئێمەیە، سەر بە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، دەگەینە ئامانج و ئامانجی هەڤاڵانی شەهیدمان.