تا دێت ژمارەی قوربانییەكانی غەززە بەرزدەبێتەوە

لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٨٤٥ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ٣٩٢ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستی غەززە و وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا زانیارییان بڵاوكردەوە، لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی غەززە هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٨٤٥ هاوڵاتیی لە غەززە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٥ هەزار و ٣٩٢ كەس.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٤ كەس لە غەززە كوژراون و ٦٣ـی دیكەش بریندار بوون،  ١٧٨ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، نزیكەی ٣٥٠ هەزار هاوڵاتیی نەخۆش لە غەززە بەبێ چارەسەرن.

 

لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردووەتەوە ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.