پێنج هاوڵاتی کە چواریان منداڵن لە ئاودا خنکان

ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک ٢ منداڵ بەهۆی کەوتنە ناو ئاوەوە خنکان، لە ڕووداوێکی دیکە لە کۆیە سێ هاوڵاتی خنکان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی کۆیە باوکێک و دوو کچی لە زێی بچووک خنکان، لە ڕووداوێکی دیکەدا دوو منداڵ لە سنووری پارێزگای كەركوك کەوتوونەتە ناو ئاو و گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمڕۆ لە گوندی تەلزەهەبی ناحیەی عەباسی شارۆچکەی حەویجەی كەركوك سێ‌ منداڵ كەوتنە ڕووبارەوە و دووانیان خنكان و گیانیان لەدەستدا و تەنها یەكێك لە منداڵەكان رزگاركراوە.

 

لە ڕووداوێکی دیکەدا باوكێك و دوو كچی لە زێی بچووك لە سنووری شارەدێی سێگردكان خنكان.

 

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە ڕایگەیاند، لە سنووری سێگردكانی شارۆچکەی كۆیە سێ هاووڵاتی لە ئاوی زێی بچووک خنكاون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن کە باوکێکە لەگەڵ دوو کچەکەی.

 

بەپێی زانیارییەکان تائێستا گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمی چەند کەسێکیان بەردەوامەو تائێستا نەدۆزراونەتەوە