فەڕەنسا مافی لەباربردن لە دەستووردا جێگیر دەکات

فەڕەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە مافی لەباربردن لە دەستووری خۆیدا جێگیربکات.

ناوەندی هەواڵ

 

سبەینێ ٤ی ئادار، پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی سەرەوە و خوارەوە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە کۆشکی ڤێرسای کۆدەبنەوە، ئەگەر بە زۆرینەی دەنگی سێ لەسەر پێنجی حکومەت دەنگ بدەن، ئەوا دەستووری ساڵی ١٩٥٨ی وڵاتەکە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی "ئازادی مسۆگەرکراو"ی ژنان لە لەباربردندا بچەسپێت.

 

ئەمە دەبێتە ٢٥ەمین گۆڕانکاری لە بەڵگەنامەی دامەزراندنی کۆماری پێنجەم و یەکەم گۆڕانکاری لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە.

 

بەهۆی کۆتایی هێنان بە پاراستنی فیدراڵی مافی لەباربردن لە ئەمەریکا دوو ساڵ لەمەوبەر، لایەنگرانی ئەو پێداچوونەوەیە زۆر خۆشحاڵن کە ئەوان وەک بیمەیەک دەیبینن دژی هەر گەڕانەوەیەکی هاوشێوە لە فەڕەنسا.

 

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن نزیکەی ٨٥%ی خەڵکی فەڕەنسا پشتیوانی لە چاکسازییەکە دەکەن و دژایەتیکردنی ڕاستڕەوەکان لە پەرلەمان شکستی هێنا.

 

لە بڕیارێکی ساڵی ٢٠٠١دا، ئەنجومەنی دەستووری فەڕەنسا ڕەزامەندی دا لەسەر لەباربردن لەسەر چەمکی ئازادی کە لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٧٨٩دا هاتووە، کە لە ڕووی تەکنیکییەوە بەشێکە لە دەستوور، بۆیە، بەگوێرەی زۆرێک لە دادوەرەکان، لەباربردن ئێستا مافێکی دەستوورییە.