دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شەنگال: بریندار هەیە
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی زیراڤیکی سەر بە تل عوزێر لە شەنگال بۆردوومان کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج هی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال بووە.
شەنگال
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی زیراڤیک لە تل عوزێر لە شەنگال بۆردوومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە کەوتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی کە دەیانویست ئاگرەکە بکوژێننەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕێگرییان لێکرا و خەڵکەکە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، دواتر لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمەوە ئاگرەکە کوژێندرایەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج هی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگالەو لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو بریندار هەن.