فەلەکناس ئۆجا: پێویستە ئاسمانی شەنگال لە فڕۆکە قەدەغە بکرێت
فەلەکناس ئۆجا نوێنەری هەدەپە لە دەستەى گشتیی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک شەنگال بۆردوومان دەکەن، پێویستە ئاسمانی شەنگال بە رووی فڕۆکەکاندا قەدەغە بکرێت. ناوەندی هەواڵ
فەلەکناس ئۆجا نوێنەری هەدەپە لە دەستەى گشتیی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک شەنگال بۆردوومان دەکەن، پێویستە ئاسمانی شەنگال بە رووی فڕۆکەکاندا قەدەغە بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
فەلەکناس ئۆجا لە دانیشتنی دەستەى گشتیی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا دا تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و وتی: "لە بارودۆخێکدا، کە ئێزدیەکان یەکینەکانی بەرگری و ئەنجوومەنەکانی ژنان دادەمەزرێنن و لە شەنگال دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەن، دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانییان دەکاتە سەر، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورک زۆرجار هەڕەشە لە یەکینەکانی بەرگری ئێزدی دەکەن و بۆردومانیان دەکەن، چەندین نەخۆشخانەیان بۆردوومان کردووە و چەندین هاوڵاتیی مەدەنیشیان کوشتوە، ئێزدیەکان هەڕەشەیان لە تورکیا نەکردووە، ئێزدیەکان هەرگیز هێرشیان نەکردووەتە سەر تورکیا. ئێوە چیتان لە ئێزدیەکان دەوێت؟".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان ڕزگاریان بووە مافی سەرەکی و بنەڕەتیی خۆیانە، کە ژیانی خۆیان لە وڵاتی خۆیاندا بونیات بنێن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەلانیکەمەوە دەتوانێت لە هێرشە ئاسمانییەکان بیانپارێزێت، وتیشی: "بۆیە داوا دەکەم ئاسمانی شەنگال بە رووی فڕۆکەکاندا قەدەغە بکرێت".
لەبارەی ڕۆژئاوا و هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە فەلەکناس ئۆجا وتی، "چەتەکانی داعش چەکی ناتۆیان لە دەستدایە، من دەمەوێت لێرە بپرسم، چەکی ناتۆ لە ڕۆژئاوا ئیشی چییە و چۆن بەدەستی داعش گەیشتووە، تێکۆشان لە دژی ئەم کێشەیە ئەرکی هەموومانە، دوێنێ شەنگال بوو، ئەمڕۆ کۆبانێ، هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکرێت".