فەلەک یوسف: داهاتووی سووریایەکی دیموکراتیک پەیوەستە بە جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە

فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە خۆبەڕێوبەری، هۆشداریدا لە کەمکردنەوەی ڕێککەوتنی مانگی ئادار بۆ تەنها ڕەهەندی سەربازی خۆی، پشتگوێخستنی بڕگە بناغەیەکانی پەیوەست بە مافەکان و بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیکی ناناوەندی.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری نێوان هێزەکانی قەسەدە و حکومەتی کاتی سووریا لە دیمەشق لەسەر بنەمای هەشت خاڵی سەرەکی بوو، لە ناوەڕۆکی خۆیدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی یەکگرتنی دیموکراتیکی لە نێوان ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سسوریا و حکومەتی کاتی سووریا لە ڕووی سیاسی و سەربازی و کارگێڕیەوە دەکاتەوە، هەروەها ئامانجی بونیادنانی دەوڵەتێکی سووریای ناناوەندی و دیموکراتیکییە کە مافی هەموو پێکهاتەکانی بەبێ جیاوازی بپارێزێت، لەگەڵ دەستەبەرکردنی بەشداریی هەمووان لە داڕشتنی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و دادپەروەرتر.

 

لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە، حکومەتی کاتی سووریا هیچ پێشکەوتنێکی بەدەستنەهێناوە لە دەرەوەی یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە ڕێککەوتنەکە تەنها لە لایەنی سەربازیدا سنوردارە، لەو چوارچێوەیەدا، فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە خۆبەڕێوبەری فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکەی هەڵسەنگاند.

 

ڕێککەوتنی مانگی ئادار و نوێبوونەوەی هیواکان بۆ سووریاییەکان بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیک

فەلەک یوسف قسەکانی بە بیرهێنانەوەی ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو دەستپێکرد و وتی: لە ١٠ی ئاداری ئەمساڵدا ڕێککەوتنێک لەنێوان بەڕێز مەزلوم عەبدی و سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا واژۆکرا، بەڵام پێش ئەم ڕێککەوتنە گرنگە پێداچوونەوە بەو شتانەدا بکرێت کە ڕوویدا، دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا، شایەتحاڵی نوێبوونەوەی هیواکان بووین لە نێو گەلی سووریا و پێشکەوتنی بەرجەستە لە خواستەکانیاندا بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی نوێی سووریا.

 

ڕوونیشیکردەوە، دوای ساڵانێک لە هەژموونی ڕژێم و گروپە چەکدارەکان کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی زلهێزەکانی ناوخۆ و دەرەکی دەکەن، گەلی سووریا لە مافی ژیانێکی ئاسایی بێبەش کرا، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی کاتی، هێرشەکان بە ئامانجگرتنی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە ناوچەی کەنارەکانی سووریا دەستیپێکردووە، عەلەوییەکان تووشی کۆمەڵکوژی کران و ئەم کارانە دەرگای شەڕێکی خێڵەکی لە وڵاتەکەدا کردەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ توندوتیژییەکی بەرفراوان.

 

تیشکی خستە سەر بارودۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بۆ چەندین ساڵە هێزەکانی قەسەدە هەموو پێکهاتەکانیان پاراستووە، هەروەها ژیانێکی پارێزراوتر و سەقامگیرتریان بۆ دابینکردووە، لەگەلیشیدا سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی زۆرێک لە شارەکان لە دەستی داعش و بەردەوام بوون لە بەرگریکردن لە هاوڵاتیان، هاندانی پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پەیوەستبوون بە ڕیزەکانیان و پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتوو. لە هەمان کاتدا، یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرگریکردن لە ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆیە هەرێمەکەمان نموونەیەکی دیارە کە پێویستە وەریبگیرێت.

 

"سەرنج لەسەر یەکگرتن و پشتگوێخستنی ناوەکی ڕێککەوتنەکە"

فەلەک یوسف ڕایگەیاند، کە حکومەت تەنها سەرنجی لەسەر پرسی یەکگرتنە، سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی قەسەدە لە سوپای نوێی سووریادا، ڕێککەوتنەکە بە پلەی یەکەم بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان واژۆکراوە، هەروەها ڕێکەوتنەکە چەندین بڕگەی لەخۆگرتبوو کە ماف و پێگەی پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مسۆگەر دەکات، لەگەڵ بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیکی سووریا لەسەر بنەمای یەکسانی و بنەماکانی تر، بەڵام ئەوەی لەو کاتەوە بینیمان ئەوەیە کە حکومەت تەنها سەرنجی لەسەر پرسی یەکگرتنە، لەکاتێکدا بڕگە بناغەییەکانی دیکە پشتگوێ دەخات.

 

پرسیارێکی سەرەکیی خستەڕوو: ئایا لەڕاستیدا سوپای کارا لە سووریادا هەیە؟ وتی: "ئێمە دەچینە ناو سوپای سوریا، بەڵام پ*رسیاری گرنگتر ئەوەیە کە چۆن هێزەکانی قەسەدە دەتوانن تێکەڵ بە سوپای سووریا بن، لەگەڵ کام لایەن یەکدەگرن بۆ پێکهێنانی سوپای نوێ؟ ئەمەش پرسیارێکە هەمووان دەیکەن، کە بەرژەوەندییەکی زۆری لێدەکەوێتەوە، ئایا سوپای ڕێکخراوی سووریا توانای مەشق و خول و پاراستنی هاولاتیانیان هەیە؟ بە پێچەوانەوە، هێزەکانی قەسەدە خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوانن، ئەوان مەشق و ڕێکخستنیان وەرگرتووە، بەدرێژایی چەندین ساڵ و بوون و پێوەرەکانیان بۆ جیهان سەلماندووە، هەروەها هەڵگری میراس و مێژوویەکن و لە ڕێگەی ئەندامەکانیانەوە بوونەتە هێزێکی ڕاستەقینە بۆ بەرگریکردن لە هاولاتیان، بۆیە پرسیارەکە هەروا دەمێنێتەوە: بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموون و هێز و پێکهاتەیان، ئایا بەڕاستی سوپای کارا لە سووریادا هەیە؟.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو شەڕە خێلەکییەی کە هەڵگیرسا لە چەند شارێکی سووریا بەردەوامە. وتی: دروز و عەلەوی و کورد و شیعە و گروپە نەتەوەیی و ئایینیەکانی تری سووریا لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، تا ئەو ڕادەیەی کە چیتر ناتوانن بە پارێزراوی بچنە ناوچەکانی تر، ئەم ڕاستیە ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات کە حکومەتی کاتی پەرتەوازەیی خێڵی لە سووریادا چەسپاندووە، ئێمەش باجی ئەم تاوانە دەدەین، هەروەها لە ژێر پێشەنگایەتی حکومەتی کاتی، سیاسەتەکان لەسەر بنەمای پارچەپارچەبوون و کۆمەڵکوژی و وەدەرنانی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێن ئەمەش بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە پڕۆژەیەک هەیە بۆ دابەشکردنی سووریا و سەرۆکەکەی هەوڵدەدات بۆ جێبەجێکردنی.

 

“یەکخستنی قەسەدە مەرجدارە بە بونیادنانی سوپای ڕێکخراو و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان.”

فەلەک یوسف جەختی لەوە کردەوە، کە بەبێ دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی سووریا، مەرج و پێوەرەکانی یەکگرتن ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت، وتیشی: پێدەچێت ئەو مەرجانەی بۆ ئێمە دەخرێنەڕوو، ئامانجیان نەهێشتن و ڕێکخستنی ڕۆڵی هێزەکانی قەسەدە بێت لە چوارچێوەی سووریادا، بێ گومان دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەری هەیە لەو چوارچێوەیەدا، بەو پێیەی بەرپرسانی سووریا و تورکیا ڕۆژانە پرسی یەکگرتنەوە دەوروژێنن بە کەڵک وەرگرتن لە زاراوەی وەک چەکداماڵین و دوورخستنەوە و کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی هێزەکانی قەسەدە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنەکە بوو کە مەبەست لێی لاوازکردنی هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، بەڵکو مەبەست لێی بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیکی و ئاسایش و سەقامگیری سووریایە.

 

فەلەک یوسف لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر پێگەی ژنان کرد و وتی: لە سوپا یان هەر سیستەمێکدا، کاتێک ژنان ئامادەبن، ئەنجامە ئەرێنییەکان دەردەکەون، وەک ئەوەی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەیە، بەڵام لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە، ناسنامە و دەنگ و بوونی ژنان سڕاوەتەوە، بۆیە ئەگەر بیەوێت یەکگرتن هەبێت، هەموو بەرەکەتێک و دابینکردنی ڕەزامەندی ژنان دەبێت ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار جێبەجێ بکرێت ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، ئێمە وەک ژنان یەکگرتن لە ژێر ئەم ڕاستیەی سووریا و سوپای ئێستادا قبوڵ ناکەین.