"فکری ڕێبەر ئاپۆ بۆ سەرلەنوێ ژیانەوەی مرۆڤایەتییە"

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و دووپاتیانکردەوە کە بەردەوامی بە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" دەدەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و دووپاتیانکردەوە کە بەردەوامی بە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" دەدەن.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادی شاری سلێمانی، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بە دروشمی سیستمی ئیمراڵی کە پشتبەستووە بە ستەمکاری و تەڵەکەبازی مسۆگەر تێکدەشکێنیت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست و ئاماژەیان بەوەدا کە بە درێژایی ٢٣ ساڵە سیستمی ئیمڕاڵی وەک دەزگایەکی قێزەونی فاشیزمی تورکیا و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بێشەرمانە و دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی لە کەسێتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا درێژە بە گۆشەگیری و ئەشکەنجەی گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئازادیخواز دەدات.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن محەمەد بەکر، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان، خوێندرایەوە هاتووە: ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی بەرگرینامەکانیەوە هەوڵ و ڕەنجێکی زۆریداوە لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسیدا و پێکەوەژیانی ئازادانەی گەلان دەکاتە بنەمای پرۆسەی ژیان و سیستمێکی نوێ، بەڵام دەوڵەتی تورکیای داگیرکار و هێزە پلانگێڕەکان ئەو هەوڵەیان بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری سەختی سەر بەڕێز ئۆجالان و هێرش و پەلاماری سەر گەلی کورد وەڵام داوەتەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشکرا کە ڕای گشتی و خەڵکی ئازادیخواز و جیهان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستیەی کە تا بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت مەحاڵە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا پێکبێت، لەو روانگەیەشەوە ڕایدەگەیەنن کەلە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لەپێناو کۆتاییهێنان بە سیستەمی چەپەڵی ئیمڕالی بۆ هەمیشە لەسەرپێ دەبن و خاوەنداری لە بیرمەند و تێکۆشەری ئازادی گەلان وەک ئەرک و فەرمان دەبینن.

 

"ئازادی ڕیبەر ئاپۆ، ئازادی مرۆڤایەتییە"

زارا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوژنها ئاماژەی بەوەدا کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ تەواوی ئازادیخوازانی جیهانە و فلسەفەیەکە بۆ دووبارە ژیانەوەی مرۆڤایەتی، "فکری ڕێبەر ئاپۆ فەلسەفەیەکە خاوەن ئەخلاق و ویژدان و ئیرادەیە بەتایبەت بۆ ژنان، زیندانی تاکەکەسی تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ نییە بەڵکو بۆ هەموو گەلی کورد و کەسانی ئازادیخوازە، دەنگۆی ئەوە لە پارێزەرانییەوە هەیە کە دۆخی تەندروستی باشنییە، کاتی ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆیە".

 

زارا ئاماژەی بەوەشدا کە وەکو ژنێک داوا لە ژنانی کورد و گەل و ئازادیخوازان دەکات، تێبکۆشن تا ئازابوونی ڕێبەر ئاپۆ، "ئازادبوونی ڕێبەڕ ئاپۆ ئازادبوونی مرۆڤایەتی و ژن و کۆمەڵگەیە".

 

ت.پ