فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی شەنگالیان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەخۆشخانەی بۆردومانکرد و ئەو هاوڵاتیانەش دەکاتە ئامانج کە بە هانای بریندارەکانەوە دەچن.
ناوەندی هەواڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی نەخۆشخانەی گوندی سکێنی-یان لە شەنگال کرد و بریندار هەیە، لەو کاتەی هاوڵاتیان بەرەو نەخۆشخانەکە دەچوون تا فریای بریندارەکان بکەون، فڕۆکەکان هاوڵاتیانیشی کردە ئامانج و بۆردومانی کردن.
بەپێی زانیارییەکان فڕۆکە جەنگییەکان سێ جار گوندەکەیان بۆردومان کرد و بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوام دەسورێنەوە.
ت.پ