چالاکییەکان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕۆژئاوا بەردەوامە

لە حەسەکە بە دروشمی ' با ٨ی مارس بکەینە ڕۆژێک بۆ پەرەپێدانی خەبات و بەرخۆدان' چالاکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ئەنجام درا

حەسەکە-

 

لە چوارچێوەی زنجیرەیەک لە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان کە لە ٢٤ی شوباتدا ڕاگەیەندرا، ئەمڕۆ ٣ی ئادار، لە ژێر دروشمی "بە ئیرادەی ئازادی ژنان، کۆتایی بە سیاسەتەکانی جینۆساید و داگیرکاری و گۆشەگیری دەهێنین"، ژنانی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک سیمپۆزیۆمێکی دیالۆگی لە شاری حەسەکە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبرد.

 

سیمپۆزیۆمێکە بە دروشمی "با ٨ی مارس بکەینە ڕۆژێک بۆ پەرەپێدانی خەبات و بەرخۆدان"، لە شاری حەسەکە لە پارێزگای جەزیرە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامادەبوونی دەیان ژن ئەندامی دامەزراوە مەدەنییەکان و بزووتنەوەکانی ژنان ئەنجامدرا.

 

سیمپۆزیۆمەکە دوو تەوەری لەخۆگرتبوو، سەرەتا باس لە خەباتی ژنان بە درێژایی مێژوو و ڕۆڵ و خەباتی ژنان لە شۆڕشی ناوچەی باکووور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا، جگە لەوەی نمایشێکی سینەما و بەشی مۆسیقا.

 

عەزیزە حسو، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی حیزبی یەکیەتیی دێموکرات، ڕوونیکردەوە ئەم سیمپۆزیۆنەیان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ئەنجامداوە، بەردەوام دەبن لە سازدانی چالاکییەکانیان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان، وتی: ئێمەش ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شێوازی خۆمان لەڕووی ڕێکخستنی چالاکی و ئەنجامدانی سیمینارەوە ئاهەنگ دەگێڕین.

 

نەوشیروان محمد خەلیفە، یەکێک لە بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە ڕایگەیاند، ئاهەنگگێڕان و ئەنجامدانی چالاکی لە ڕۆژی جیهانی ژنان هێز و ئومێدیان پێدەبەخشێت، چونکە ژنان کرۆکی کۆمەڵگەن، دەستکەوت و قوربانیدانەکانیانناکرێت لەبەرچاو نەگیرێت.

 

هەروەها داوای لە ژنان کرد لە پێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە سەردەمی شۆڕشەکەیاندا بەدەستیان هێناوە، دەستی یەکبگرن و هاوکار بن، بە پێویستی زانی هاوکاری یەک بن لە پێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سەردەمی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا بەدەست هاتوون، هەروەها ژنان دەبێت بەشداری لە هەموو ئەو چالاکییانەدا بکەن کە لەسەری ڕێکخراوون ئەم بۆنە گرنگە و شوێن فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بکەون.