لە هەفتەیەکدا ٥ ژن لە باشووری ئوسترالیا کوژراون

لە ماوەی یەک هەفتەدا لە باشووری ئوستراڵیا ٥ ژن کوژراون و تەنها سێ لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا جیهان نزیکدەبێتەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڵام توندوتیژییەکانی سەر ژنان نەوەستاون و ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندان.

 

ئوستراڵیا، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ئاستێکی بەرزدا بانگەشەی هەبوونی یەکسانی و دادپەروەریی بۆ ژنان دەکات، بەڵام لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی دووەم، ٥ ژن لە باشووری ئەو وڵاتە کوژراون.

 

ئەو ژنانەی کوژراون تەمەنیان لە نێوان ٣٩ بۆ ٤٥ ساڵاندایە، ئەو پیاوانەشی بە ئەنجامدانی تاوانەکان تۆمەتبارن تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

 

 تا ئێستا پۆلیسی ئەو وڵاتە سێ لە تۆمەتبارەکانی دەستگیرکردووەو لە هەوڵی دۆزینەوەى شوێنی دوو تاوانبارەکەی دیکەدایە.