کۆنگرە ستار: دەنگی ژنانی ئێزدی دەنگی هەموومانە
کۆنگرە ستار بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە یادی دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە چەتەکانی داعش هێنرانە شەنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "دەنگی ژنانی ئێزدی دەنگی هەموومانە" و داوای خەباتی کرد.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرە ستار، بەیاننامەیەکی نووسراوی پەیوەست بە یادی دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بڵاوکردەوە، کە چەتەکانی داعش براون بۆ شەنگال، کۆنگرە ستار لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەنانەت دوای ئەو فەرمانە، سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەی شەنگال و داوای تێکۆشان دەکات.
ڕاگەیاندنی کۆنگرە ستار بەم شێوەیەیە:
ماوەی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی شەنگالدا تێپەڕیوە کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، هێزە سەربازییەکانی پەدەکە لێی هەڵاتن و ڕۆیشتن بۆ ئەوەی گەلی ئێزدی کۆمەڵکوژ بکرێن.
سەرەتا ژن و پیاو، منداڵ و کەسنای ڕەسەنمان لە بیرە کە لە جینۆسایدەکەی شەنگالدا شەهید بوون، هەروەها بە ڕێزەوە هەموو چەکداران و شەڕڤانانی دژی داعش لەبیر ناکەین، بەڵێن بە شەهیدانمان دەهێنین ئامانجەکانیان ببەینە سەر.
"هێشتا هەڕەشەکە کۆتایی نەهاتووە"
١٠ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شەنگالدا تێدەپەڕێت، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵی ئێزدی نەناسراون کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون و بە کۆیلە فرۆشراون و بە دیل گیراون، خاکی شەنگال کە ناوچەی پاراستنی کولتوور و باوەڕ بوونە، هێشتا لە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژی و جینۆسایددایە، ئەم هەڕەشەیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە هەموو جۆرە تەکنیکێکی شەڕ بەکاردەهێنێت و هەوڵی کوشتنی گەلی ئێزیدیمان دەدات، پەدەکە ڕۆژانە بە درۆ و پڕو پاگەندەوە چەواشەکارانە دەیانکاتە ئامانج و هەڕەشەیان لێدەکات و بە هاوکاری ئەوانیش داگیرکاری لە باشوور زیاتر دەبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی ژنان دەبێت و ئەمەش زەمینە بۆ کۆچ و جینۆساید خۆش دەکات، ئەوەی کە تا ئێستاش کوشتنی ژنان وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی سەیر ناکرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو دەوڵەت و دیکتاتۆرانەی هەوڵی مانەوە دەدەن بە سیاسەتەکانی کوشتنی ژنان.
"دەنگی ژنانی ئێزدی دەنگی هەموومانە"
ئێمەش وەک کۆنگرە ستار لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک، لەشکرکێشییەک، جینۆسایدێک، پیلانگێڕییەکدا بێدەنگ نابین، دەنگی ژنانی ئێزدی دەنگی هەموومانە، وەک شۆڕشێکی ژنان پشتیوانی ژنانی شەنگال و ئەفغانستان و ڕۆژهەڵات و هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە بۆ ئازادی خەبات دەکەن.
بانگەواز لە هەموو ئەو ژنانە ئازادیخوازانە، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، خەباتکاران دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات.