ژنانی ڕۆژنامەنووسی یەمەن: دادگایکردنی ئەو کەسانەی پێشێلکاری دەکەن گرنگە

ژنانی ڕۆژنامەنووس جەختیان لە گرنگی خستنەڕووی تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووس کردەوە، کە کاریگەرییان لەسەر ژینگەی کاری ڕۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین لە یەمەن هەبووە، بەمەبەستی گەیشتن بە کۆتاییهێنان بە یاسایی بێ سزایی.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن- دوێنێ ٣ی تشرینی دووەم، سیمپۆزیۆمێک بە ناوی “بۆ ئەوەی ڕاستییەکان نەمرێت” لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە بێ سزایی تاوانەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.

 

لە سیمپۆزیۆمەکەدا کە لەلایەن ماڵی ڕۆژنامەوانی و دەزگای قەرار بۆ ڕاگەیاندن و گەشەپێدان بەڕێوەچوو، باس لە سێ توێژینەوە کرا کە بریتی بوون لە خوێندنەوەی هۆکارەکانی بێ سزایی لە تاوانەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و کاریگەرییەکانیان لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی، ئەمە جگە لە پێداچوونەوەیەک بە ئێستا دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە یەمەن، پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکان و ئەو میکانیزمانەی کە لەبەردەستدان بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکان.

 

لە سیمپۆزیۆمەکەدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیستە پسپۆڕی جۆراوجۆر بەشداریان کرد، بەشداربووان گوێیان لە ڤیدیۆیی تۆمارکراوی ڕۆژنامەنووس مەحمود ئەلعەتمی گرت کە لەگەڵ هاوژینەکەی ڕۆژنامەنووس ڕەشا ئەلحەرازی، هەوڵی تیرۆرکردنیان درا، دواتر لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری عەدەن کۆچی دوایی کرد، هەروەها ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە زیندانەکانی حوسییەکان ئازاد کرا، عیسام بیلغەیس.

 

مەحمود ئەلعەتمی لە وتارەکەیدا داوای لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو تاوانانە بکەن کە دژی ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ئەنجام دراون، هەروەها دادگاییکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە پێشێلکارییەکانی دژی کارمەندانی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن هەیە، جەختیشی لەسەر هاودەنگی هەموو ڕۆژنامەنووسانی پشت ئەم داواکارییە کردەوە.

 

لە وتارێکی تۆمارکراودا، دادوەر ئیشراق ئەلمەقتەری، ئەندامی لیژنەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، جەختی لەسەر ئەو میکانیزمانە کردەوە کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە بێ سزایی بۆ ئەو تاوانانەی دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدەدرێن، جەختیشێ لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکانی نێوان ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردەوە.

 

غەززە یەحیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی قەرار، وتی: هەموو ساڵێک هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە بێ سزایی تاوانەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، ئازار قووت دەدەین، کاتێک دەبینین سەرپێچیکاران لە یەمەن چی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکەن، لە کاتێکدا بنەماڵەی قوربانییەکە بەردەوامن لە خەبات بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری.

 

نەعائم خالد، ڕاگەیاندنکار وتی: حوسییەکان لە دۆزینەوەی قوربانیی نوێ بەتایبەت لە ڕاگەیاندنەکاندا سەرکەوتوو بوون و ئەگەر باسی زیانبەرکەوتووان بکەین، زۆرن لەوانە ڕۆژنامەنووس ڕەشا ئەلحەرازی، کە لەگەڵ کۆرپەکەیدا کوژراوە ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە، لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووس مەحمود ئەلعەتمی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دەبێت وەستانێکی جددی ڕاستەقینە هەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەم سزایە بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئەوەی بگونجێت کە حوسییەکان کردوویانە لە کوشتن و لەناوبردنی بۆچوون و ڕاستی بۆ شاردنەوەی ڕاستی ئەوەی هەیە لە یەمەن ڕوودەدات.