کەژەکە: چاوپێکەوتنەکە گرنگە بەڵام گۆشەگیری کۆتایی نەهاتووە

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە بارەی چاوپێکەوتنی نێوان ڕێىەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە، "چاوپێکەوتنەکە گرنگ و واتادارە، بەڵام هێشتا گۆشەگیری کۆتایی نەهاتووە".

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و دیاریکرد کە چاوپێکەوتنەکەی ٢٣ی تشرینی یەکەم لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵآ ئۆجالان زۆر گرنگ و وانادارە، بەڵام بە وانای کۆتایهاتن بە گۆشەگیری نایەت.

 

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

“هاوڕێ شەهید بێریتان کە تا کۆتا فیشەک لە دژی کۆلۆنیالی، تەسلیمبوون و خیانەت بە ‌هەڵهەڵەلێدانەوە شەڕی کرد و دواتر لە چیاکەوە خۆی فڕێدایە خوارە و شەهید بوو، لە ٣٢هەمین ساڵوەگەڕیدا بە پێزانین، حورمەت و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە. شەهید بێریتان کە پێوانەی ‘بەرخۆدان ژیانە’ی لە مەزڵوم دۆغانەوە وەرگرت و بە فیدایەتییەوە جێبەجێکرد و تێکۆشانمانی تاجدارکرد، بووە هێڵی پێشەنگی هەموو تەڤگەرمان، تەڤگەری ژن و سوپابوونی ژن، بەم شێوەیە گەیشت بە کاروانی نەمران. ئەم هێڵە کە سەلماندی بەرخۆدانی ژن سەرکەوتنە، بۆ میلیتانانی پەکەکە و پاژک و گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بۆ هەمیشە بووە هێڵی بنەما. ڕۆحی خیانەت، تەسلیمبوون و تێکشکاوی لەناوبرد، وەک هێڵی ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتن لە هەموو ساتێکی تێکۆشانماندا زیندووە و دەژیت.

 

مانگی تشرینی یەکەم لە هەمانکاتدا مانگی شەهادەتی شەهیدانی ژنی پێشەنگمان عەزیمە، شەهید مرێم، شەهید هێلین چەرکەس، شەهید غوربەتلی ئەرەسۆز، شەهید ڕوناهی ئالامان، شەهید مزگین توراک، شەهید جاندا تورک، شەهید ڕۆژین گەڤدا، شەهید گوڵناز ئەگە، شەهید چیچەک کورتالان، شەهید چیچەک کچی، شەهید ڕوکەن بینگۆل و شەهیدانی دۆڵی تەیارێ، شەهید ئارین میرکان، شەهیدانی فیدایمان هاوڕێ ڕۆژهات و ئەرداڵ، هاوڕێیانی فیدایی چالاکی مەزنی ‘ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن’ کە لە دژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم چالاکیان ئەنجامدا و شەهیدبوون. لەم کاتەدا لە باکوور، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، زاپ، مەتینا و خواکوڕک شەرێکی سەخت ئەنجام دەدرێت، لەو شەڕە ئاوارتەیەدا گەریلاکانمان بە ئیرادەیەکی بێهاوتاوە شەڕدەکەن و شەهید دەبن. بەم بۆنەیەوە شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم  و لە کەسێتیاندا هەموو شەهیدانی تێکۆشانمان بە ڕێز و حورمەت یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە تێکۆشانیان بەرفراوانتربکەین و بیگەیەنین بە سەرکەوتن.

 

مانگی تشرینی یەکەم لە لایەکەوە مانگی پیلانگێڕییە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە لایەکی دیکەوە مانگی تێکشاندنی ئەم پیلانگێڕیەیە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی قڕکەر لە ئیمراڵی، بەرخۆدانی مەزنی گەریلاکانمان کە لەسەر ڕێچکەی ئەم بەرخۆدانەیە و چالاکییە کاریگەرەکانی گەلەکەمان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا، لە ڕەتکردنەوەی پیلانگێڕی و لاوازکردنی ڕۆڵی کاریگەرییان بینی. بە تایبەت بە دەستپێکردنی ساڵی دووەمی هەڵمەتی نێونەتەوەی بۆ ئازادی جەستەی رێبە ئاپۆ، ئەم هەڵمەتە پێشهاتی زۆر گرنگی لەگەڵ خۆیدا هێنایە ئاراوە. لەم دوایانەدا چاوپێکەوتنی ڕێبەر ئاپۆی لەگەڵ عومەر ئۆجالاندا لە ٢٣ی تشرینی یەکەم هێنایە ئاراوە، زانیاری وەرگرتن لە دوای ٤٤ مانگ ڕووداوێکی زۆر گرنگ و مانادارە. گەلەکەمان کە لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو دەنێت و بۆ ساتێکیش دەستەبەرداری تێکۆشان نەبوو. ئەم دەرنجامانەی کە بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، گەریلاکانمان و دۆستەکانمان هاتووەتە ئاراوە پیرۆز دەکەین. وەرگرتنی سڵاوی رێبەر ئاپۆ، بیستنی دەنگی و تەندروست باشی ئەو مۆراڵ و خۆشحاڵی بە هەموو بەرخۆدانەکانمان گەیاند. جارێکی تر دەرکەوتەوە بەرخۆدان لە نێو هەر هەلومەرجێکدا، گەورەکردنی بەرخۆدان بە مانای ژیان و سەرکەوتن دێ.

 

ڕێبەر ئاپۆ لەم چاوپێکەوتنەکەدا بە تایبەت ئاماژەی بەوەکرد کە گۆشەگیری بەردەوامە. ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بە دڵنیاییەوە بە مانای کۆتایهاتنی گۆشەگیری نایەت. لە ١ی تشرینی یەکەمەوە لە بەرەی هاوپەیمانی کۆمارییەوە لە دەوری ڕێبەرمان دەربارەی چارەسەری پرسی کورد هەندێک قسە دەکرێت، مشتومڕ بەڕێوەدەبرێت. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەو کاتەی کە تەنگاو دەبێت، لە ڕووی دەسەڵاتدارییەوە سەختی و زەحمەتی دەکێشێت، ڕوو لە تاکتیکی لەم جۆرە دەکات، لە پرۆسەکانی پێشوەوە هەموو کەسێک باش ئەمە دەزانێت.

 

ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە خەریکی هەوڵی مانادار، بوێرانە و چالاکانەیە بۆ دروستکردنی چارەسەرێکی واقیعی و دیموکراتیکی. ڕێبەر و بزوتنەوەکەمان هەمیشە بە ڕوونی ڕوانگەی خۆیان بۆ ئەم پرسە خستووەتە ڕوو. لێرەدا پێوەرە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە موخاتەب وەرگیرێت، سیاسەتی دڵسۆزانە جێبەجێ بکرێت و هەنگاو بنرێت. لە ژێر هەر ناوێکدا بێت، ئەگەر ئەم پێوەرە جەوهەری نەبێت، تەنها بە مانای پیلانگێڕییەکی نوێ و یارییەکی نوێ دەبێت. لە کاتێکی لەم شێوەیەدا کە هەموو زانیاری و قسەکان تێکەڵبوونە، زۆر گرنگە کە گەلەکەمان، ژن و دۆستانمان سەرنجی خۆیان بخەنەسەر ڕێبەر ئاپۆ کە ناونیشانی بنەڕەتی و ناوەندی چارەسەری و ئاشتی و حەقیقەت پێکەوە دەردەخات، لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانیان گەورە بکەن. ڕێنیشاندەری بنەڕەتیمان ڕێبەر ئاپۆیە، ئەو قسانەیە کە کردوویەتی و دەیکات.

 

هەرچەندە چاوپێکەوتنێک ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی نەهاتووە. تا ئەو گۆشەگیرییە کۆتایی پێدێت و ڕێبەرمان بتوانێت سیاسەتێکی ئازاد لەڕووی تەندروستی و سەلامەتییەوە بەڕێوەببات، هەلومەرجێک بۆ ئەمە دروستەکرێت، زۆر گرنگە خەباتی خۆمان زیاتر بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاو بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ گەورەتر بکرێت، هێندەی تر فراوان بکرێت، هەمووان سەرفەربەر ببن. پێویستە هەموو کەسێک لە تەمەنی حەوت بۆ حەفتا ساڵییەوە بە دڵ و گیان بەشداری ئەم پرۆسەیە بکات، پێویستە ژنان پێشەنگی ئەم پرۆسەیە بن، لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکەدا تێکۆشان بڵندتر بکرێت و کۆتایی بە دیلگرتنی ئیمراڵی بهێندرێت

وەک کەژەکە بانگەوازی لە ژنان، گەل و دۆستەکانمان دەکەین کە ئەم خەباتە پیرۆز و مانادارە بکەن، بە ڕۆحی ئازادی شەهید بێریتان و شەهیدانی تشرینی یەکەممان  ئەم هەڵمەتە بگەیەنن بە سەرکەوتن.

 

هێرشەکانی ٢٣ی تشرینی یەکەم  لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسەر لە تل ڕەفعەت، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدرا بە توندی شەرمەزار دەکەین. لەم هێرشانەدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژن و منداڵ و بە گشتی ١٣ مرۆڤ شەهید بوون، بە دەیان دامەزراوەی خزمەتگوزاری و تەندروستی خاپورکرا. هەروەها لە شەنگال شەهید و بریندار هەیە. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدەکان، بۆ گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ خەڵکی ئێزدیمان دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. لەم هێرشە نامرۆڤایەتیانەدا دەوڵەتی تورک هەرگیز ئەنجامی بەدەستەهێناوە و ناشگات بە ئەنجامی خۆی.”