ڕوناک زەمانی گەیشتە لوتکەی ٨١٦٣ مەتری مانسلو

ڕوناک زەمانی، شاخەوانێکی دانیشتووی شاری سنە، توانی بگاتە لوتکەی ماناسلو بە بەرزی ٨ هەزار و ١٦٣ مەتر لە نیپاڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ٢٤ ئەیلوول ڕوناک زەمانی، شاخەوانێکی دانیشتووی شاری سنە، توانی بگاتە لوتکەی مانسلو بە بەرزی ٨ هەزار و ١٦٣ مەتر لە نیپاڵ.

 

ئەم شاخەوانە پێشتریش توانیویەتی بگاتە لوتکەی خانتانگار بە بەرزی ٧ هەزار و ١٠ مەتر، کە دەکەوێتە زنجیرە چیای تیانشان لەسەر سنووری قیرغیزستان و کازاخستان و هەرێمی خۆبەڕێوەبەری سینجیانگی چین.

 

چیای ماناسلو دەکەوێتە ناوچەی گۆرخا لە ناوچەی مەنسیری هیمال کە بەشێکە لە چیای هیمالایا لە نیپاڵ. بە زمانی نیپاڵی پێی دەوترێت کوتانگ. مانسلو ڕیزبەندی درێژ و سەهۆڵبەندان و شوێنی لێژی زۆری هەیە. بەرزترین لوتکەی  ٨ هەزار و ١٦٣ مەتر بەرزە، یەکەم سەرکەوتن بۆ سەر شاخەکە لە ساڵی ١٩٥٦ لەلایەن کۆمەڵێک شاخەوانی ژاپۆنی لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە ئەنجامدرا.

 

تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ شاخەوان تونیویانە بگەنە لوتکەی مانسلویان، نزیکەی ٥٢ کەسیش لە ڕێگای گەیشتن بە لوتکەی ئەم شاخە گیانیان لەدەستداوە.