ئەفریقا پشتگیری تاژێی کرد؛ شانبەشانی یەکتر شەڕ دەکەن

ژنانی ئەفریقا بە بەیاننامەیەک پشتگیریان لە هەنگاوی تاژێ کرد بە دروشمی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" ڕایانگەیاند: ئێمە شانبەشانی یەکتر دژی ئەو کەسانە دەجەنگین کە دەیانەوێت لەناومان ببەن.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە دروشمی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن"، لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش لەسەر شەنگال نزیک دەبینەوە، ژنان بە پەیام و چالاکیی ڕەنگاوڕەنگ لە زۆرێک لە وڵاتان پاڵپشتی هەنگاوی بەرگریکردن لە تاژێ دەکەن.

 

لە ئەفریقاوە بزووتنەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە نایرۆبی و ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بە بەیاننامەیەکی هاوبەش پشتگیریان لە دەستپێشخەرییەکەی تاژێ کرد کە بە دروشمی 'دەنگی بەرگریکردن لە خۆت بە لە بەرامبەر جینۆسایدی ژنان'

 

"کوشتنی ژنان کێشەیەکی جیهانی و سیستماتیکە"

هێزی ئێمە خۆشەویستی ژنە، ئێمە لێرە لەلایەن ناوەندێکی سۆسیالیستی ژنانەوە کۆکراینەوە و کوشتنی ژنان لە کینیا و باشووری جیهان قبوڵ ناکەین و ڕەتیدەکەینەوە، لە سەدەی بیست و یەکدا، بەشێک لە ئێمە وەک ژن نابێت ڕووبەڕووی ئەو دڕندەییانەی ببینەوە کوشتنی ژنان و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ڕوودەدەن، یەکەمجار نییە ڕووبدەن بۆیە پێویستە لەوە تێبگەین کە ئەمە کێشەیەکی جیهانی و سیستماتیکە.

 

هێرش بۆ سەر کولتوور و ناسنامەی گەلانی ڕەسەن دەکرێت

ئەوان لەلایەن بەرژەوەندییە سەرمایەدارییەکانەوە، ئەو دەرئەنجامانەی کە سەرهەڵدەدەن، پەراوێز دەخرێن و خۆیان لێ دوور دەخەنەوە ئەمەش بە تایبەتی لەسەر خەڵکی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت بە تایبەتی بۆ ئەوەی خەڵکی ڕەسەن لە کولتوور و خاک و ناسنامەکەیان جیا بکرێنەوە، کاتێک ئەو کەسانە بەرەنگاری دەبنەوە، ئەوا بە کۆمەڵکوژی و باڵادەستی و توندوتیژی بەسەر خەڵکدا دەڕۆن.

 

داوا لە دەوڵەتان دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بڕیار بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانیان بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی خراپترین توندوتیژی دەبن، بەرپرسیارێتی دەوڵەت دەستەبەرکردنی دادپەروەری و کەرامەت و ئاسایشە، ئەمەش هەموو کەسێک دەگرێتەوە چونکە دەوڵەت هیچ ناکات، دۆخێکی ترسناک دروست دەبێت و لە هەمان کاتدا تاوانە هەبووەکان بێ سزا دەهێڵێتەوە، ئێمە لە پاڵپشتی ژنانی ستەملێکراوداین لە هەموو جیهاندا.

 

"شان بە شانی یەکتر شەڕ دەکەین"

وەک ژنانی ڕەسەنی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، ئێمە بەشداری دەستپێشخەرییەکەی تاژێ  دەکەین کە 'دەنگێک بوون بۆ بەرگریکردن لە خۆ لە دژی جینۆسایدی ژنان'، ئێمە دژی کۆمەڵکوژی ژنان دەوەستینەوە و بەرگری لە خۆمان دەکەین، دەبێت دەنگی ژنان بین لە دژی کوشتنی ژنان، خەبات دەکەین بۆ دادپەروەری و هاوسەنگی، بە یەکگرتووی لە دژی ئەو کەسانە دەجەنگین کە دەیانەوێت لەناومان ببەن.

 

'ئێستا کاتی کردەوەیە'

ئێستا کاتی کردەوەیە، لەگەڵ ئەو ژنانەدا وەستاوین کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، پێویستە خەبات بکەین بۆ ئەوەی ژنان بتوانن لە داهاتوودا بە ئازادی و بێ ترس بژین.

 

واز لە ژن کوشتن بێنن!

مافی ژن، مافی مرۆڤە!

ژیانمان گرنگە!

خاک، ئازادی، خواردن!

ژن، ژیان، ئازادی